مۆندیالی 2022.. فەرەنسا لە مەغریبی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی

PM:11:58:14/12/2022

3208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیال فەرەنسا لە مەغریبی بردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەرجەنتین گەیشتە یاری کۆتایی.
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2022، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب لە یاریگای ئەلبەیت رووبەڕووی یەکبونەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی فەرەنسا کۆتاییهات، گۆڵەکەش تیۆ هێرناندێز لە خولەکی پێنج تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مەغریب هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام لە خولەکی 79 راندال کۆلۆ گۆڵی دووەمی فەرەنسای کرد و یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مەغریب بردەوە. 
بەم ئەنجامە، فەرەنسا سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی مۆندیال بەدەستهێنا و لەو یاریەشەدا بەرامبەر ئەرجەنتین یاریدەکات، مەغریبیش لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمدا رووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە.
خ . ک