لیڤاندۆڤسکی: پەشیمان نیم لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە

PM:10:02:31/10/2022

2172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە لە بەرشەلۆنە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و یانەکەشی پێویستی بە کاتە تا بگاتە ئاستی راستەقینە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لاڤانگاردیای ئیسپانی رایگەیاند، پەشیمان نییە لە پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنیەکەوە و بە ئاسانی خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردن و یاریگای کامپ نۆ گونجاندوە.

لیڤاندۆڤسکی وتی: یانەکەیان لەم هاوینەدا گۆڕانکاری زۆری کردووە و ناتوانرێت تەنیا بە دوو مانگ هەموو شتەکان بگۆڕدرێت لەبەرئەوە پێویستیان بە کاتی زیاترە تا بیگەیننە ئاستی راستەقینە و دڵنیاییدا کە رۆژ لە دوای رۆژ ئاستیان باشتر دەبێت.

وتیشی: شکستەکانیان بەرامبەر بایرن میونشن و ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگدا دەبێتە وانەیەکی باش بۆمان کە گەشە بە تیپەکەمان بدەین و ڕێگا راستەکە بدۆزنەوە لە پێناو ئەوەی کێبرکێی بردنەوەی نازناوەکان بکەن.

دوپاتیشیکردەوە کە تەنیا شتێک دڵتەنگی کردووە ئەویش ماڵئاواییکردنیانە لە چامپیۆنز لیگ چونکە شایستەی ئەوە بوون کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستبهێنن .

ئاماژەی بەوەشدا، یانەکەی پێشووی کە بایرن میونشنە زۆرترین نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی لەگەڵدا بەدەستهێناوە و سوپاسی ئەو یانەیەشی کرد کە گەیاندویەتی بەم ئاستەی ئێستا.

خ . ک