هالاند چی دەڵێت لەسەر ئیبراهیمۆڤیچ و بالۆتێلی

PM:03:16:15/10/2022

1600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند دوپاتیکردەوە ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی دڵخوازیەتی و بالۆتێلی باشترین یاریزانە بۆ جێبەجێکردنی لێدانی سزا.

ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی تۆک سپۆرت رایگەیاند کە یاریزانی خۆشەویست و دڵخوازی لە کاروانی وەرزشیدا جگە لە باوکی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدیە.

هالاند سەرسامی خۆی بە ئاست و کاروانی وەرزشی ئیبراهیمۆڤیچ دوپاتکردەوە کە ئەو یاریزانە خاوەنی چەندین گۆڵی نایاب و ئاستی سەرنجڕاکێش بووە لە یاریگادا و هیچ کاتێکیش بێهیوا نەبووە.

لە وەڵامی پرسیاری کێ هەڵدەبژێرێت بۆ جێبەجێکردنی لێدانی سزا لە کاتێکی هەستیاردا ، هالاند ئاشكرایکرد، بە دڵنیاییەوە کە خۆی جێبەجێی دەکات چونکە باوەڕێکی زۆری بە خۆی هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر خۆی لە بژاردەکاندا نەبوو ئەوا بە دڵنیاییەوە ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی هەڵدەبژێرێت بۆ ئەو ئەرکە چونکە ئەو یاریزانێکی تایبەتە لەو بوارەدا و بە شێوەیەکی نایاب جێبەجێی دەکات.

هالاند سوپاسی دایک و باوکی دەکات کە زۆر هاوکارییان کردووە تا گەیشتووە بەم رۆژەی ئێستا و سوپاسی کیڤن دی برۆینی کرد کە یارمەتیدەرێکی باشیەتی لە مانچستەر سیتیدا.

خ . ک