لیڤاندۆڤسکی: حەز بە رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید دەکەم

PM:02:05:14/10/2022

1952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە حەز بە رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید دەکات و بنزیمەش بە براوەی بالۆن دۆر دیاریدەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵ سێی ئیسپانی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریکردنی بەرامبەر ریاڵ مەدرید خۆشدەوێت چونکە یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەوروپا و تایبەتمەندی زۆری هەیە ئەو یاریە.

لیڤاندۆڤسکی وتی: ئەز بەم جۆرە یاریانە دەکەم چونکە جیاوازە و هەموانیش دەزانن کە یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا زۆرترین بینەری هەیە لە تۆپی پێدا.

وتیشی: دوای بێهیوابونیان لە ئەنجامەکانی یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ هیوایەکیان هەیە بەوەی کە هاندەرانیان ئاشتبکەنەوە ئەوەی بردنەوەیە لە ریاڵ مەدرید و لەو پێناوەشدا دەجەنگن.

دوپاتیکردەوە کە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگی وەرزی 2012 بۆ 2013 یەکێکە لە خۆشترین ساتەکانی ژیانی تۆپی پێی چونکە ئەو کارەی بەرامبەر باشترین یانەی مێژووی چامپیۆنز لیگ ئەنجامداوە.

لە وەڵامی پرسیاری کام یاریزان دەبێتە براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر، لیڤاندۆڤسکی ئاشکرایکرد کە کەریم بنزیمەی هێرشبەری ریاڵ مەدرید دەبێتە براوەی خەڵاتەکە ئەگەر ئاهەنگەکە ئەنجامبدرێت و هەڵنەوەشێتەوە.
خ . ک