کروس: بەرازیل پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال

PM:08:03:28/09/2022

1844 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس دوپاتیکردەوە بەرازیل پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی قەتەر.

تۆنی کرووسی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیدا لە لێدوانێکی دەنگیدا بۆ رادیۆی ئینڤاچ مال لۆپن رایگەیاند، هەڵبژاردەی بەرازیل پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

کروس وتی: رۆژانە لە ریاڵ مەدرید چەند یاریزانێکی ئەو هەڵبژاردەیە دەبینم و دەزانم ئاستیان چۆنە و بەردەوام هەوڵی بەرزترین ئاستدەدەن لەبەرئەوە هەڵبژاردەکەشیان زۆرترین سوودیان لێدەبینن لە مۆندیالدا.

وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکان و شێوازەکانی یاریکردنی ئەم دواییەی بەرازیل دەتوانرێت چاوەڕێی ئەنجامی زۆر باش و بەدەستهێنانی نازناوە گەورەکانی لێبکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا کە بینەری بەشێک لە یارییەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل بووە لە ماوەی رابردوودا و سەرسامی خۆی بە پلانەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دەربڕی، دوپاتیکردەوە بەرازیل شێوازێکی تێکەڵ بەکاردەهێنن و ئەستەمە بتوانیت لە یاریکردنیان تێبگەیت.

کورس ستایشی ئاستی هەریەکە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئیدێر میلیتاو و رۆدریگۆی کرد کە یەکێکن لە باشترینەکانی ئێستای تۆپی پێ و وای دەبینێت کە نەیمار بتوانێت سەرکردایەتی ئێستای بەرازیل بکات.

خ . ک