PM:12:00:27/09/2022
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ رووبەڕووی رەخەنەیەکی زۆر بوەتەوە و داوا دەکرێت
لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبیت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچستەر
یونایتد لە بارودۆخێکی خراپدا بووە و لە زۆربەی یارییەکاندا یەدەگ بووە و لە یاری
پێشووی هەڵبژاردەکەشی بەرامبەر چیک گۆڵی تۆمار نەکرد.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، رۆنالدۆ
رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری هاندەران و راگەیاندنەکانی پورتوگال بوەتەوە بەهۆی
دابەزین و خراپی ئاستیەوە لە یاریگادا.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە، کێشەکانی رۆناڵدۆ بەردەوام لە
زیادبوندان و هۆکارەی سەرەکیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرکەوتوو نەبوو لە
پەیوەندیکردن بە یانەیەکیترەوە لە هاوینی ئەمساڵدا.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی ئیبۆلای پورتوگالی لە مانشێت
هەواڵێکیدا نوسیویەتی کەمێک یاریکردنی
رۆنالدۆ بەڵام بردنەوە و بەهێزی پورتوگال بە واتای ئەوەی کە هەڵبژاردەکە لە پێش
هەموو یاریزانێکەوەیە.
رۆژنامەکە ئەنجامی راپرسیەکی بڵاوکردوەتەوە کە ڕێژەی لە
سەدا 57ی هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان دژی ئەوەن کە رۆنالدۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت
بەرامبەر ئیسپانیا و داوایانکردووە کە برۆنۆ فێرناندێز سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان
بکات.
خ . ک