فێدرێر هۆکاری وازهێنان لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

PM:08:29:21/09/2022

1384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێدرێر دوپاتیکردەوە بەهۆی باوەڕنەبوون بەوەی کە بتوانێت بەردەوامبێت لە یاریکردن بڕیاری وازهێنانی داوە.

رۆجەر فێدرێری یاریزانی تێنسی سەرزەوی سویسری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی بی بی سی رایگەیاند، سێ ساڵی رابردووی بە قورسی بەڕێکردووە چونکە هەموو کات بڕوای بەوە هەبووە کە جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن بە ئاستی جارانەوە.

فێدرێر وتی: پێکانە بەدوای یەکەکانم و پشکنینەکانی ئەم دواییە بێهیوایان کردم و بەو شێوەیە نەبوون کە هیوام بۆ خواستبوو لەبەرئەوە بڕیاری وازهێنانم لە یاریکردن دا دوای جامی لیڤەر چونکە باوەڕم بەوە نەما کە بتوانم بەردەوام بم لە یاریکردن.

وتیشی: ئەو بڕیارە ئاسان نەبوو، تەنانەت نەمدەزانی چۆن شێوازی نوسینەکەش دەرببڕم و دەمویست ووشەکان رەنگدانەوەی هەستی خۆم بێت، بیرم لەوە دەکردەوە کە لە چ کاتێکدا ئەوە رابگەیەنم و هەستم بە فشارێکی زۆر دەکرد.

دەشڵێت، لە سەرەتای یاریکردنمدا هیوام دەخواست کە لە باشترین 100 یاریزانی جیهاندا بم چونکە لە وڵاتێکی بچوکدا بووم کە بناغەیەکی بەهێزی نەبوە بۆ ئەو وەرزشە بەڵام دواتر شتەکان گۆڕان بۆ خەونێکی سەرنجڕاکێش.

دڵنیاییشیدا دوای وازهێنانی پیت سامپراس وا هەستی کردووە کە وەرزشی تێنس پاشەکشە دەکات بەڵام دواتر هەریەکە لە رافاێل نادال و نۆڤاک جۆکۆڤیچ و ئاندی مۆرای زیاتر وەرزشەکەیان بەهێزتر کرد، پێکەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ کێبڕکێیەکی بەهێزیان کردووە و لە ئێستاشدا یاریزانی ئاستبەرز هاتونەتە بوارەکەوە کە توانای کێبڕکێ کردنیان هەیە تا چەند ساڵێکیتر.

دوپاتیکردەوە کە دوای وازهێنان ژیانی خۆی تەرخاندەکات بۆ منداڵەکانی و هاوسەرەکەی کە لە هەموو یاریەکدا لە یاریگادا پاڵپشتی بووە و لە تەنیشتی ماوەتەوە، پێویستە یارمەتی وڵاتەکەشی بدات لە دروستکردنی یاریزانی نوێ بۆ ورزشی تێنسی سەرزەوی.

خ . ک