فلێک: بە بەهێزترین پێکهاتەوە بەشداری مۆندیال دەکەین

PM:11:24:07/09/2022

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە بەشێک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیال یەکلابوەتەوە و دەشیانەوێت لە نەیشن لیگ ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنن.

هانز فلێکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بێڵد رایگەیاند کە متمانەی بە سەرجەم یاریزانەکانی هەیە ئەنجامی زۆر باش لە مۆندیالی 2022ی قەتەردا بەدەستبهێنن.

فلێک وتی: بەشێک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەم بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022 یەکلابوەتەوە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتووشدا چاودێری سەرجەم یاریزانەکان دەکات تا بتوانێت بە بەهێزترین پێکهاتەوە بەشداری بکەن.

وتیشی: لە ئێستادا ئامانجمان ئەوەیە کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی نەیشن لیگ بەدەستبهێنین و لە دوو یاری داهاتووماندا بەرامبەر هەنگاریا و ئینگلتەرا تەنیا بە ئامانجی بردنەوە دەچینە یاریگاوە.

فلێک دەڵێت، چەند یاریزانێکی لاویان هەیە کە دواڕۆژێکی باشیان بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەبێت و هیواداریشە راهێنەری یانەکان بەردەوام پاڵپشتی ئەو یاریزانانە بکەن تا بێهیوا نەبن و لە گەشەکردنی بەردەوامدا بن.

خ . ک