PM:09:45:30/08/2021
1236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باوکی میسی ڕایگەیاند
ئاساییە کوڕەکەی جگە لە بەرشەلۆنە بە درێسی یانەیەکی ترەوە ببینرێت.
خۆرخی میسی باوکی
ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لیۆنێل میسی گەڕایەوە کەتەلۆنیا و لە
فرۆکەخانە رووبەڕووی پرسیاری چەند ڕۆژنامەنووسێک بوەوە.
خۆر خی میسی لە
وەڵامپی پرسیارەکاندا وتی: شتێکی نامۆ نییە میسی بە درێسی یانەیەکی ترەوە یاری
بکات چونکە لە ژیانی تۆپی پێدا هەموو ئەگەرێک ڕوودەدات.
وتیشی: بە هیچ
شێوەیەک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە تووڕە نین بەڵکو لەچەند کەسێکی کام
نیگەرانین و ئەوەش مافی خۆمانە چونکە ئێمە دەزانین چی ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
کەسانێک پێیان نامۆ بووە کە لە یاریەکەی ڕیمس میسیان بینیوە بە درێسی پاریس سان
جێرمانەوە لە کاتێکدا ئەوە شتێکی ئاسایی بوە.
خ . ک