فەرمی.. میلان یاریزانێکی چێڵسی گواستەوە

PM:07:14:30/08/2021

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گواستنەوەی باکایۆکۆی بە خواستن و بۆ ماوەی دوو وەرز بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بۆ اموەی دوو ساڵ و بە شێوەی خواستن گرێبەستیان لەگەڵ تیمۆ باکایۆکۆی یاریزانی یانەی چێڵسی ئیمزا کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دوای خواستنەکە مافی کڕینەوەی هەمیشەیی باکایۆکۆیان هەیە بەرامبەر بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانەکەش پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتووی تێپەڕاندوە.

باکایۆکۆ لە وەرزی 2018 بۆ 2019 بە خاستن لە یانەی میلان یاریکرد و لەگەڵ یانەکەشدا بەشداری لە 42 یاریدا کردا و تەنیا یەک گۆڵی تۆمار کرد.

خ . ک
Image