PM:02:34:30/08/2021
636 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەرسیتی بەشێوەیەکی فەرمی تا 2027 گرێبەستی دیازی
نوێکردەوە.
یانەی مانچستەرسیتی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند
کە گرێبەستی ڕۆبن دیازی پرتوگالی یانەکەیان بۆ شەش ساڵی تر نوێکردۆتەوە و تا 2027
لە یانەکە دەمێنێتەوە.
دیاز وەرزی ڕابردوو لە یانەی بەنفیکای پرتوگالیەوە
پەیوەندی بە ڕیزەکانی مانچستەرسیتیەوە کرد و یاریمەتیدەرێکی گەورەی تیپەکەی بوو بۆ
بەدەستهێنانی خولی نایابی ئینگلتەرا و سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
دیاز لە وەرزی ڕابردوودا لە یەکەمین وەرزی یاریکردنی لە
خولی ئینگلتەرا خەڵاتی باشترین بەرگریکاری خولەکەی پێبەخشرا.
یانەی مان سیتی لە وەرزەکانی پێشوودا بەدەست لاوازی هێڵی
بەرگری یانەکەیەوە دەیناڵاند بەڵام بەهاتنی ڕۆبن دیاز بەتەواوی ئاستی بەرگری
یانەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات و بەهێز بوو.