جۆکۆڤیچ دڵتەنگە بۆ نادال و فێدرێر

AM:11:12:28/08/2021

968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ پێیوایە لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە و دڵتەنگە بە بەشداری نەکردنی نادال و فێدرێر.

نۆڤاک جۆکۆڤیچی یاریزانی تێنسی سەرزەوی سربی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند. هەموو هەوڵێک دەدات نازناوی جامی ئەمریکای کراوە بەدەستبهێنیت چونکە ئەوە یەکێکە لە پاڵەوانیەتیە گەورەکانی تێنس.

جۆکۆڤیچ وتی: دەمەوێت بە باشترین شێوە دەستپێبکەم چونکە ئەو پاڵەوانیەتیەم زۆر خۆش دەوێت و لە پێشووتردا ئاستێکی بەرزم پێشکەشکردووە تیایدا و بە پەرۆشم بۆی.

وتیشی: دەزانم بژاردەی بردنەوەی نازناوەکەم لەبەردەمدایە و هەلێکی مێژوویی چاوەڕێم دەکات، دەبێت بەباشترین شێوە رووبەڕووی پەستانەکان ببمەوە چونکە خشتەیەکی یاری قورس چاوەڕێم دەکات و دەبێت بۆ هەموو یاریەک سێ کۆمەڵە لە کۆی پێنج کۆمەڵە ببەیتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە دەیەوێت سەرجەم نازناوی پاڵەوانیەتیە گەورەکانی وەرزێک بەدەستبهێنێت کە ئەوەش دەبێتە ژمارەیەکی مێژووی بۆی لە ژیانی وەرزشیدا.

جۆکۆڤیچ دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە بەشداری نەکردنی ڕۆجەر فێدرێر و رافاێل نادال لە پاڵەوانیەتیەکەدا بەڵام دوپاتیکردەوە کە مێدیڤیدیڤ و زڤێرێڤ و تیستیپاس لە توانایاندایە نازناوەکە ببەنەوە.

خ . ک