PM:01:02:22/06/2022
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆدیگێر یاریکردن لە ژێر دەستى ئەنچیلۆتیدا بە شانازییەگى گەورە دەزانێت و
هیوادارە یارمەتى بدات لە بردنەوەى چامپیۆنز لیگدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ سەرچاوەکانى ڕاگەیاندنى یانەکەى، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێرى
ئەڵمانى بەرگریکارى نوێى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاماژەى بە ڕۆڵى کارلۆ
ئەنچیلۆتى ڕاهێنەر کرد لە یەکلاکردنەوەى بڕیارى پەیوەندیکردنى بە یانە
مەدریدیەکەوە.
ڕۆدیگێر دەڵێت "کارلۆ ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو، کاتێک قسەم لەگەڵدا کرد
شتەکان بۆ من ڕوونبوون بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە"، دووپاتیشیکردەوە
ماتیۆ کۆڤاسیچى هاوکارى پێشووى لە چێڵسى و یاریزانى پێشووى ڕیاڵ مەدرید ئامۆژگارى
کردووە بچێتە یانە مەدریدیەکە.
ڕۆدیگێر باس لەوەشدەکات، کارکردن لەگەڵ ئەنچیلۆتى شانازییەکى گەورەیە بۆ
ئەو و هێشتا دڵنیایە لەوەى شتى زۆرى لێوە فێردەبێت و هیواداریشە یارمەتى بدات لە
دووبارە بەدەستهێنانەوەى نازناوى چامپیۆنز لیگدا.
ئەوەشى ئاشکراکرد، قسەى لەگەڵ ڕۆناڵدۆى بەڕازیلى کردووە، کە لە منداڵییەوە
نمونەى بەرزى بووە، دواى بڕیارى یاریکردنى بۆ یانەى شاهانە و دەڵێت "کاتێک
گرێبەستم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئیمزاکرد بە ڤیدیۆ قسەم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ کرد و زۆر
دڵخۆشم بووم لە هەمان کاتیشدا پەشۆکاوبووم".
گ . ف