بە فەرمانی سودانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنرا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی توند روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات و بەشێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەکانی ئاو زیاد بکەن. دەشڵێت "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە".
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان کە بەهۆیەوە ساڵانە چەندین حاڵەتی خنکانی لێ دەکەوێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق دەکەن تاکو ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر بدۆزنەوە و رادەستی یاسایان بکەن.
سوپای ئیسرائیل هێزێکی سەربازیی گەورەی ئامادە کردووە تا هێرش بکەنە سەر شاری رەفەح لە کەرتی غەززە کە بە دوایین پێگەی گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین ناوی دەبەن، هاوکات حکومەتی قاهیرە و هێزە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری دەدەن بە ئیسرائیل کە ئەو کارە نەکات و میسریش ترسی هەیە بەهۆی هێرشەکانەوە دەیان هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەزەوە ئاوارەى میسر ببن.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆئۆیڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هێرشەکەی ئەم ئێوارەیەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سێ کارمەندیان گیانیان لەدەستداوە و چوار کارمەندی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە وڵاتی چاد بەشێوەیەکی کاتیی تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چاد لە ٦ـی ئایار.
قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
چاوگێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا و دوو دەنگی بەهێز لەنێو کێڵگەکەدا بیستراوە هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەکەدا لێدەدرێت. وتیشی، تا ئێستا دوو کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریاندا لە رۆژانی هەینیدا لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای دوکان ـ سلێمانی، قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو و رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان، قەدەغە بکەن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە نۆ پارێزگای عێراق دەست کراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، تاوەکو ئێستاش لەو پارێزگایانە ٢٧٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، رۆژی رابردوو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەن مووشەکێکی بالیستی ئاڕاستەی کەشتیەکی ئەمریکا کرا و لە وەڵامیشدا هێزەکانی ئەمریکا کەشتییەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەو گروپەیان تێکشکاندووە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند کۆمپانیایەک دەستگیرکراون کە بانگەشەیان بۆ حەجی بازرگانیی کردووە و مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە.
شارەزایەکی ئابووری لەبارەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هێلکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەتە بە میکانیزمی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و بە تایبەتیش هێلکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵانە دانیشتوانی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار هێلکە دەخۆن.
چاوگێک لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتۆن گەڕایەوە بڕیارە لە کۆتای ئەم مانگەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنەوەی پرسی ئابووری سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە بکات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا کۆببێتەوە. دەشڵێت، "پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت قسەیانکردووە".
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەرێگەی زەڕایەن- دەربەندیخان لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن. هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، کەسێک لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.
دوای ئەوەی نرخی یەک کیلۆ مریشک بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی مریشک گەیشتە نزیکی چوار هەزار دینار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی دابەزی بۆ نزیکی دوو هەزار دینار.
لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا سێ جار ئاگر لە بازاڕى لەنگە لە هەولیر کەوتوەتەوە و تێیدا سەدان کاسبکار زەرەرمەندبوون، چەند بارەبوونەوەى ئاگرکەوتنەکان گومانى لای خاوەن دوکانەکان دروستکردووە بەجۆرێک پییان وایە دەستێک لەپشت ئاگرکەوتنەوەکانەوەن. هاوکات تا ئێستا لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە.
لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم پشووە، بەڵام لە سەرجەم نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمڕۆ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەراورد بە دوینێ پێنجشەممە ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من نایاساییە و هیچ حکومەتێک ناتوانێت مووچەخۆران ناچار بکات لە چەند بانکێکی دیاریکراو مووچە وەربگرن.
ئەگەر دەتەوێت لە کێشەکانی قۆڵۆن ڕزگارت بێت، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی ئەم خواردنانە.
لە دوکان بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٩ کەس برینداربوون، رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، دوای تیپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر خنکانی کەسێکی بەڕەگەز تورکمان بەرەبەیانی ئەمرۆ تەرمەکەی لە زێی بچوک لە سێگردکان دۆزرایەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەو گەنجە لە کاتی رزگارکردنی منداڵێکدا کەوتووەتەوە ناو ئاوەکەوە خنکاوە.
دوای بڵاوبونەوەی زانیارییە داراییەکانی ئەمریکا زێڕ گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردانەهاتووە و لە نێوان بەرزترین نرخ و نزمترین نرخی ئەمساڵدا ماوەتەوە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک بەرپرسە لە بەکارهێنانی کارتە بانکییەکەی لە هەر مامەڵەیەکدا و لە ئەگەری بەکارهێنانی هەژماری بانکی و کارتی ئەلیکترۆنی کە رێگەخۆشکەر بێت بۆ پارەسپیکردنەوە رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە، بەتایبەت ئەو هەژمارە بانکیانەی کە لەدەرەوەی وڵات کراونەتەوە.
کەشناسێك رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکات. دەشڵێت، "شەپۆلەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت".
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
باوەشکردن یارمەتی دەردانی ئەو هۆرمۆنە دەدات کە پێی دەوترێت ئۆکسیتۆسین، هۆرمۆنێکە پەیوەندی بە متمانە و ئاسایش و خۆشەویستییەوە هەیە کاتێک ئەم هۆرمۆنە دەردەچێت، هەروەها هاندەری هەندێک هۆرمۆنی گەشەکردنە لە جەستەدا.
ئاژانسی هەواڵی ئێن دی تیڤی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی راپۆرتی تیمەکانی تەندروستی تایلەند لەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون. دەشڵێت، " بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەکانی گەرما ٤ بۆ ٨ پلە بەرزتر بوونەتەوە".