منداڵان بەگشتی زۆر ئارەزووی خواردنی چپس دەکەن، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە
خواردنی زیان بە تەندروستی منداڵان دەگەیەنێت،
بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردندا، بەو پێیەی منداڵ پێویستی بە خۆراکی
تەندروست و هاوسەنگ هەیە بۆ باشترکردنی بەرگری جەستەیان و بەهێزکردنی توانای
مێشکیان.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "Times of India"
دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە کاریگەرییە خراپەکانی چپس لەسەر منداڵان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، چپس ڕێژەیەکی بەرزی چەوری ناتەندروست
و خوێی تێدایە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات، چونکە
خواردنی ئەو جۆرە خواردنە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی هەوکردن لە مێشکدا و لاوازکردنی
کارکردنی، هەروەها مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی دەمارەکان و زەهایمەر زیاد دەکات.
جگە لەوەش، چپس دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای
ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی وزە لە منداڵاندا و خراپی تەرکیزکردنیان،
زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک.
بەڵکو بەو پێیەی منداڵان بەگشتی ئارەزووی
خواردنی چپس دەکەن، بۆیە دایکان دەتوانن لە ماڵەوە دروستی بکەن، تام و بەهاراتی
سروشتی بەسوودیان بۆ زیاد بکەن کە تامیان خۆشتر دەکات.