خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە گۆڵێک لەگەڵ وێستهام یەکسانبوو.
لە جامی ئیتاڵیا ناپۆلی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە کۆمۆ دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بە دوو گۆڵ لەگەڵ لیدز یەکسانبوو.
نیوکاسڵ بە هەموو جۆرێک فرۆشتنی تۆنالی رەتکردووەتەوە بەڵام یانە گەورەکان هێشتا بێهوا نەبوون.
یاماڵ پەردەی لەسەر چەند نهێنییەکانی ژیانی تایبەتی لادا و بردنەوەی مۆندیالی داهاتووشی بە گەورەترین ئامانجی دانا.
گەڕانەوەی رامۆس بۆ سێڤییا شکستی هێناوە و بەڵام هەوڵەکانی بۆ کڕینەوەی یانەکە بەردەوامی هەیە
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو زاخۆ سەرەڕای دۆڕانی بە قادسییە لە پلەی یەکەم مایەوە.
کارگێڕی نەسڕ گۆڕانکاری دەکەن و بنزیماش نامەی بۆ رۆناڵدۆ ناردووە و پێراگەیاندووە لەگەڵ هیلال نازناوی زیاتر دەباتەوە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە هەمیشە فشارەکان لەسەر تیپەکەی زۆرە و کێشەکانی تیپەکەی دەزانێت و کار بۆ چاککردنی دەکات.
سلۆت دوپاتیکردەوە قورسترین وەرزی بەڕێدەکات و تیپەکەی کێشەی زۆری هەیە و دەبێت چارەسەری بکەن.
کۆمپانی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی و یارییەکەی لایپزیگیشی بە قورس ناوبرد.
دێمبلی زۆرترین مووچەی مانگانەی هەیە لە پاریس سان جێرمان و حەکیمیش لە پلەی سێیەمدایە.
میلان گواستنەوەی خیسۆسی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزتر کردنی هێڵی هێرشبردنی.
بەرپرسانی مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئیلیۆت ئەندێرسۆن دەدەن.
ریاڵ مەدرید لەپێناو گواستنەوەی شلۆتەربێک بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەیە دەستبەرداری میلیتاو ببێت.
گاڤی دەستیکردووەتەوە بە راهێنان بە تۆپ و کاتی گەڕانەوەی بۆ یارییکردن نزیکبووەتەوە.
یانەی شیکاگۆ فایەر گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی کردووەتە ئامانج و مانەوەی یاریزانەکەش لە بەرشەلۆنە مسۆگەر نییە.
میلان ئامانجی نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچە بەڵام ئەو یاریزانە دوای مۆندیال بڕیار دەدات.
کلۆپ چەند مەرجێکی هەیە تا راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وەربگرێت و زیدان و ئەنچیلۆتیش لە لیستی بژاردەکاندان.
پێرێز شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید ئەنجامدەدات بە گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز و گواستنەوەی یاریزانی نوێ.
مۆرینیۆ پاش جامی جیهانی ئەگەر زۆرە بىیتە راهێنەری پورتوگال لەجێگای رۆبێرتۆ مارتینێز.
ێکتیکی و سەڵاح و ئیزاک لە گۆڵکارانی لیڤەرپووڵن لویس دیازیش ڕکابەری هاوڕێکانی یانەی پێشوتری دەکات.
ئینزاگی رایگەیاند خاڵێکیان بەرامبەر یانەیەکی بەهێز بەدەستهێنا و دەبێت ئاستیان باشتر بێت.
بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بڕیاریانداوە بەپێی ئەنجامەکانی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ داهاتووی سڵۆت دیاریی بکەن.
کارێک رایگەیاند ئامانجی گەورەیە لە بەردەمیانە کەهەوڵی بۆ دەدەن و ماونت و دیلیختیش بەمزوانە دەگەرێنەوە.
ریاڵ مەدرید گرنگی بە تواناکانی ڤیتینیا دەدات بەڵام پاریس بەهەموو توانایانەوە رێگری لە رۆیشتنی دەکەن.
رافینیا خەڵاتی تۆرسکی وەک باشترن وەرزشکاری ساڵی رابردوو بەدەست هێنا و خۆشحاڵیشی خۆشی بە بردنەوەی راگەیاند.
ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا کۆکۆریا لە چێڵسی بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش 55 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە.
لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کالیاری بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
کاندیدەکانی پۆستی وەرگرتنی سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەلڤارێز وەک بانگەشە بەکاردەهێنن.