سەردێڕ:

کەی کاتی کوردەکانە؟

AM:11:02:30/11/2021
2964 جار خوێندراوەتەوە
سابیری سەندیکا
+ -

کاتێک بۆ لەدایکبوون و کاتێک بۆ مردن، کاتێک بۆ چاندن و کاتێک بۆ کۆکردنەوەی بەرھەمەکان، کاتێک بۆ ‎‌ کوش و کاتێک بۆ چاکبوونەوە، کاتێک بۆ وێرانکردن و کاتێک بۆ بنیاتنانەوە، کاتێک بۆ پێکەنین و کاتێک بۆ گریان، کاتێک بۆ خەم و کاتێک بۆ سەماکردن، کاتێکیش بۆ کۆکردنەوەی ھەموویان پێکەوە، کاتێک بۆ لەئامێزگرتن و کاتێک بۆ جیابوونەوەی باڵەکان لەیەک و کاتێک بۆ گەڕان و کاتێک بۆ وازھێنان کاتێک بۆ فەوتان، کاتێک بۆ شەق بردن و کاتێک بۆ یەکگرتنەوە، کاتێک بۆ بێدەنگی و کاتێک بۆ قسەکردن، کاتێک بۆ خۆشەویستی و کاتێک بۆ رق ، کاتێک بۆ جەنگ و کاتێک بۆ ئاشتی. پرسیارەکە ئەوەیە کەی کاتی کوردەکانە، وەک ئاشکرایە بۆ ماوەیەکی زۆرە کورد ناچارکراوە تەنھا بەرگری بکات، بە م ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە کورد بیر لەوە بکاتەوە، دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان لە حالەتێکی نائاساییدایە، لەوەتەی نەتەوەی کورد ھەیە، لەنێو خۆدا ناتەباو ناکۆک بووە، لەسەر پارەو دەسەلات لەگیانی یەکدی بەربوون، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ چەندین ھەلی زێڕین بۆ کورد ھاتۆتە بەردەست، بەڵام بەھۆی ھەڵەی  ھەڵەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی و گۆران لەدەستچون ھەر کاتێک کورد یەکگرتوو بوبێت، بەھێز بووەو دوژمن حیسابی بۆ کردووەو دەسکەوتی گرنگی لە بواری مێژوو و شارستانیەت تۆمار کردووە. لە یٔەنجامی عینادی و غروریی و ململانێی نێوخۆییاندا سەرکردایەتی کورد نیوەی خاکی باشوری کوردستانیان لەسەر سێنیەکی زێڕین پێشکەشی دەسەلاتدارانی عەرەبی عیراقی کردەوە! ئەی ئەگەر ئەوە درێژە پێدانی ھەمان خیانەت و ناپاکیەکانی سەرکردەکانی پێشوو نەبێت چیە!؟ ئەگەر وانیە بۆچی دەبێت کەرکوک و شەنگال و دووزخورماتو دەیان شارو شارۆچکەی تر ھەروا بەیٔاسانی بۆ لەشکری داگیرکەر چۆل بکرێن و خەڵکەکەیان وا بەبێکەسی بەجێ بھێلرێن یەکێک لە وێستگەکانی مێژووی کورد کە تا ئەمرۆش  زۆر بەڵێڵی و نادیاری ماوەتەوە شەڕی ناوخۆی کورد بۆچی سەری ھەڵدا، چۆن گەشەی کرد ؟، ئەم کلتورە ڕێگا نادات کە ھێزی تر وەک خۆی بێتەکایەوەو قبوڵیشی ناکات کە ھێزی تر بەھەمان خواست وقەبارەو توانا لەو ناوچەیە بونی ھەبێت. لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە چەندین ھەلی زێڕین بۆ کورد ھاتۆتە بەردەست لە پێناو باشکردنی دۆخی کورد و زیادکردنی ھەژمونی دەسەڵاتی کوردی لە بەغدا، بەڵام ھەڵەی سەرکردەکانی ئەم جوت حیزبە و ‌ھەوڵەکانیان بۆ پلەو پۆست و پارە، سەرجەم ھەلەکان لەدەست دراون. لەوەتەی نەتەوەی کورد ھەیە، دەڵێی لەنێو کرۆمۆسۆمەکانیدا چێنراوە، ھەستی نەتەوەیی لاواز بووە، لەنێو خۆدا ناتەباو ناکۆک بووە، لەسەر پارەو دەسەلات لەگیانی یەکدی بەربوون، کوردێکی زۆریان بەکوشتداوەو سەرانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانیش، لەدوورەوە تەماشایان کردوون‌و پێیان پێکەنیون، یا یٔەگەر بۆیان لوابێ، ئەوا تا توانیویانە ئاگرەکەیان خۆشکردووەو دواتریش خستونیانەتەوە ژێر دەسەلاتی خۆیان.
لەجیھانی ئەمڕۆدا بەرگریکردن دەتوانرێت لەڕێگەی چەکەوە بکرێت، لەکاتێکدا دەکرێت بەنووسین و ھێرش بکرێت، ھەروەک پێغەمبەر سولیمان ووتوویەتی" کاتێک بۆ بێدەنگی و کاتێک بۆ قسە کردن. ئێستا کاتی ئەوەیە کورد کەقسەبکات، ھەمو ئەوھیوایانەی کە عیراقییەکان لە ناوەوەو دەرەوەی عیراق دەیانەوێت بە دییانبێنن. دەبێت کورد بڕیاری لە سەربدات، گەر کورد ئەمجارە قسەنەکات ئەوا چانسێکی زۆر کەم دەبێت لە سەرکەوتنی عیراقدا. گومان لەوەدا نییە کە بەدرێژایی حوکمی خۆی، سەدام زۆربەی بیرمەندو کەسانی رووناکبیری کوردستانی لەناوبردووە، یان ناچاری کردوون عیراق جێبھێڵن، لە بەرئەوە ئێستا کەلێنێک لە ڕۆشنبیری خەڵکی کوردستانی دا بەدی دەکرێت کە ئەمەش وایکردووە کەسێک نەبێت بتوانێت سەرۆکایەتی بکات، شیعەکان بەبێ ئەوەی بزانن سەرکردەکانیان کێن و چۆن بیردەکەنەوە کوێرانە دەڕژێنە سەرشەقام و خەریکی کاری ئاژاوەچێتین. خۆپیشاندان و رژانە سەرشەقام بەیەکێک لە خسڵەتەکانی دیمورکاسی حیسابی بۆ دەکرێت، بەڵام ئەو خۆپیشاندان وئاژاوەگیری و ناڕزاییەی ئێستای شیعەکان لە عێراق لەبێ ئاگاییەکی کوێرانەو ناعەقڵییانەوە سەرچاوەی گرتووە کەئەویش نەبوونی سەرکردەیەکی ئەقلانییە. ھەروەھا کوردەکان زیاتر لە(٢٩ ) ساڵە ئەزموونێکیان لەگەڵ دیموکراسی یدا نیە. چی روودەدات گەر کورد نەیەویت کاتیکی ھەبیت بۆ قسەکردن.؟ دەتوانرێت بەجۆریکی تر لەبارودۆخی ئیستای عیراق بروانین، ئاشکرایە لە ھەموو کۆمەلگەیەکدا دەکریت دانیشتوی ئەو کۆمەلگەیە پۆلینبکریت بەسەر چەند گروپیکدا. لەوانەو ئیستا لە کوردستان و عیراقدا گروپیک کە ئەو کۆمەلە خەلکە دەگریتەوە کە ھەلیکیان بۆ نەرەخساوە تابتوانن جوریک لە مەعریفەو رۆشنبیرییان ھەبیت و خەریکی ژیانی ئاسیی خۆیانن. دووەم ئەو خەڵکانەن کەچینی خویندەواری ئەو کۆمەڵگایەن و دەکرێت مامۆستاو بازرگان و فەرمانبەران بگریتەوە. لەھەموو کۆمەلگەیەکدا گروپگەلیک ھەن کە بەئاڵتونی ئەو کۆمەلگەیە دادەنرین و وەک کەسانیک  ئەوانیش بەزۆری کەسانی وەک پاریزەرو پرۆفیسۆرو و مامۆستا و خوێندکار و سەرکردەکان دەگریتەوە. کە ھەموو کە سە ئازاکان و کەسە ناڕازیەکانی ‌ بەم شێوەیە ناچار بکرێن و نیشتمانی خۆیان جێ بھێڵن. تێدەگەم خێزانەکانی ئێوە لە چ خۆشگوزەرانی دەژین وەھەروەھا تێدەگەم خێزانەکانی خەڵکی تریش لە کوردستانی عێراق لە چ رەوشێکدان، لە ترسەکانتان تێدەگەم، لەم شتانە تێدەگەم خەڵک لە کوردستانی عێراق برسییە، بێزارە، نایٔومێدە، یٔەمانە بەسن بۆ یٔەوەی چیتر ناعەدالەتی قبوڵنەکەن‌و بێدەنگ نەبن.
 ٣٠ ساڵە، لە کوردستانی عێراق لە شەش ملیۆن کەس، باجی شکست‌و چاوچنۆکی‌و نابەرپرسیارێتی، سی کەسە  دەدەن، نە گوێیەکیان ھەیە بۆ بیستن، نە باکیشیان ھەیە بەکەوتن. بەرپرسانی ھەریمی کوردستان و عێراق  تکایە دەربکەون و تێکەڵی  خەڵک  بن بۆ  ئەوەی ئاگاتان  لە  خەمەکانی خەڵک  بێت،  یٔەوکات خەڵک  ناچار  نابێت  خۆپیشاندان  بکات و لەسەنتەرو  شارەکان و لەبەردەم  کۆشک و تەلارە  بەرزو  ڕازەوەکانیان  ئاپۆرای  ناڕەزایەتی  ببەستێت و ھوتافی  حەماسیانە  بکێشێت.
 سەرۆک نابێ ئەو ڕاستیەمان بیر بچێت کە زۆرینەی ئەو گەنجانەی لە رابردوو لە سەرشەقابوون  لەکوردستانی عێراق ساڵانێکە باوکیان شەھیدی ‎ شاخ و شارو وارسیان ئەنفالکراوی دەستی  بەعسیەکانە، ئەزمونی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەرھەمی خوێن و قوربانیدانی باوک و وارسی ئەم گەنجانەیە.  ئەوەی من دەمەویت لیی بدوێم ئەوەیە کە ئێستا لەعیراقدا گروپی (ئالتون) زۆر کەمە چونکە لەکاتی حوکمی رەشی ڕژیمی سەدامدا ئەو(ئالتون)انە ھەرەشەیەک بوون بۆ سەر رژیمی بەعس بۆیە سەدام یان لەناوی بردن یان لەترسی مەرگ ووڵاتیان بە جیھیشتووە و بەرەو ھەندەران کۆچیان کردووە، بەڵام خۆشبەختانە لەکوردستان سەدەھا (ئالتون) دەبیندڕێت کە لە نیوانیاندا چەندین سەرکردەی بەتوانا ھەیە کە دەکریت وەک ھیوایەک بۆ خەڵکی عێراق بۆ ئەوەی ئێستا بتوانریت دیموکراسی بگیردریتەوە بۆ عیراق پیویستە ئەو خەلکانەی وەک ئالتونی کۆمەلگاوان رۆلی بەرچاویان ھەیەو بریاربدەن بۆیە کوردەکان وەک ئالتونی عێراق کەئەزموونیکی دوورو دریژیان لەگەڵ دیموکراسیدا ھەیە، دەتوانن ببنە پیشەنگ لەگیرانەوەی دیموکراسی بۆ کوردستان عیراق .
‎ئەگەر دەسەڵاتدارانی کوردستان و عێراق ئەیانەوێت بارودۆخەکە لەوە ئاڵۆزترنەبێت‌و لەدەست دەرنەچێ، ئەوا چاریان نییە جگەلەوەی دان بەشکستی خۆیاندا بنێن و دەستیش بکەن بەگیرفان‌و ژمارەی بانکەکان‌و پڕۆژەکانیانداو پارەی دزراوی خەڵک بھێننەوە. خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ خواستەکانیان ڕەوایە چونکە خوێندکاران وێڕای داوای دەرماڵەکانیان، خواستی باشبوونی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستی سوتەمەنی و ئاو و کارەبا ئەکەن. کەچی دەستەڵاتی پارت و یەکێتی و گۆران شەق وەشێن. لە کام وڵات مانگێک چل ڕۆژەو ساڵ شەش مانگە لە کام وڵات دەرچوانی زانکۆ لە بێکاری لە ماڵەوە خەوتون لەکام وڵات لێبڕینی موچەھەیە موچەی موچەخۆران بەس بەشی باجی دەوڵەت دەکات لەکوێی دونیا حکومەتێک نەوت فرۆش بێت قەرزداری دونیاو قیامەتو ھاوڵاتیانی خۆشیەتی  کام وڵات کارەبای فرۆشتوە خۆشی کارەبای نیە لەکام وڵات بەرھەمی ناوخۆ گومرگ دەکرێت . خۆپیشاندەری کوردستان و عێراق پیاوە گەورەکانی دواڕۆژی نیشتیمانن مەیانکوژن، دووژمن نین، ئەو خۆپێشاندەرانەی سەرشەقام ساڵانێکە باوکیان شەھیدی شاخ و شارو وارسیان ئەنفالکراوی دەستی  بەعسیەکانە، ئەزمونی ھەرێمی کوردستانیش بەرھەمی خوێن و قوربانیدانی باوک و وارسی ئەم خۆپێشاندەرانەیە. خۆپیشاندان یەکێک لە سیما دیارەکانی دیموکراسی خۆپیشاندان، لە ھەر کاتێکدا بۆ ھەر مافێکی رەوا، خاوەن رەوایەتی خۆیەتی و دەبێت پشتیوانی بکرێت.سەرۆک کوردستان چەندین کیشەی سیاسی و سەربازی و ئابووریەوە دەناڵێنێ،تادێ کێشە و قەیرانەکان ئاڵۆزن. سەرۆک کوا خاکی گەوھەر و کوا ئاوی کەوسەر؟ ئەوەی من دەمەویت لیی بدوێم ئەوەیە کە ئێستا لەعیراقدا گروپی (ئالتون) زۆر کەمە چونکە لەکاتی حوکمی رەشی ڕژیمی سەدامدا ئەو(ئالتون)انە ھەرەشەیەک بوون بۆ سەر رژیمی بەعس بۆیە سەدام یان لەناوی بردن یان لەترسی مەرگ ووڵاتیان بە جیھیشتووە و بەرەو ھەندەران کۆچیان کردووە، بەڵام خۆشبەختانە لەکوردستان سەدەھا (ئالتون) دەبیندڕێت کە لە نیوانیاندا چەندین سەرکردەی بەتوانا ھەیە کە دەکریت وەک ھیوایەک بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەی ئێستا بتوانریت دیموکراسی بگیردریتەوە بۆ کوردستان و عیراق پیویستە ئەو خەلکانەی وەک ئالتونی کۆمەلگاوان رۆلی بەرچاویان ھەیەو بریاربدەن دەتوانن ببنە پیشەنگ لەگیرانەوەی دیموکراسی بۆ کوردستان و عیراق . گەر سەرکردایەتی کورد لەبەغداوە بگەرینەوە، بەو بارودۆخەی بەجێ بھیلن چی روودەدات؟ چی روودەدات گەر ملیۆنەھا کەسی نامۆ بەدیموکراسی بیانەویت دیموکراسی فیربن بەڵام دواجار ھەر لەئاژاوەو ھەر لەناوخویندا دەژین. بۆئەوەی عیراقیکی دیموکراتی بەدیبیت، سوود لە ئەزموونی خوێندکار و مامۆستا و نوسەرو  ڕۆژنامەنووس و خەڵکی ڕۆشنبیری خەڵکی کوردستانی دا بەدی دەکرێت تاخەڵکی کوردستان بتوانن زیاترلە میوەی دیموکراسی بخون. بۆیە ئیستا کاتی کوردەکانە بۆ ئەوەی ھاوبەشی خەلکی کوردستان بکەن لەناسینی زیاتری دیموکراسی، ئیستا کاتیک ھەیە بۆ کوردەکان تاقسەبکەن و ئیستا کاتی (ئالتونەکان) ی کوردستانە تابتوانن کوردستان زیاتر بەرەو ئەوە بەرن (ئالتون)و دیموکراسییان ھەبیت.

گەلەری