دوای (١٢٧) ساڵ رۆژنامەگەری کوردی سەرقاڵی چیە؟
PM:04:36:22/04/2025
3768 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستان لە (٢٢ی ٤ ی
١٨٩٨) لەهەلومەرجێکی سەخت و دژاوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیریدا دەرچوو
بەخەبات و تێکۆشانی میقداد بەدرخان روناکی خستە ناو ماڵی کورد و کتێبخانەی کوردی،
لەو هەلومەرجە سەختەدا ئەگەر باوەڕبوون بەدۆزی نەتەوەکەیان نەبوایە نەیاندەتوانی
بەو هەنگاوە گرنگە هەڵگرن بەهەموو پێوەرێک رۆژنامەنوسی کوردی لە یەکەم ژمارەیەوە
بوەتە سەرچاوەیەکی گرنگی فەرهەنگی و زمانەوانی شارستانیەتی کورد. لەوکاتەوە رۆژنامەگەری کوردی تەریب و هاوسەنگ لەتەک بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردیدا رێی
کردوە و یەکتریان تەواو کردوە. ئێستا دوای (١٢٧) ساڵ رۆژنامەگەری کوردی لەدۆخێکی
سەرگەردانیدایەو وەزیفە سەرەکیەکەی خۆی لەبیر کردووە لەبری بەشێک بێت لە چارەسەری
کێشەو گرفتەکان بۆ خۆی بوەتە بەشێک لەکێشە، باوەڕیشم وایە ئەو سەرگەردانیەی رۆژنامەنوسی کوردی بەشێکی کاریگەری نەرێنی ئەحزابە و بەشێکیشی لە بێ ئیرادەیی رۆژنامەنوسان خۆیانن ئەمەش وای کردووە رۆژنامەنوسی لە دیدی رای گشتیدا سەربەخۆیی
خۆیان لەدەس داوەو ئامانجیان بووە دەسکەوتی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستەش یاری ترسناک
دەکەن کە گورزی لەناو بانگی رۆژنامەگەری وەشاندوە یاری لەنێوان کۆمپانیاکان و بزنس
و ئەحزابدا تا ئەو رادەیەی رۆژنامەنوسی بەڕێز هەیە دەڵێ پێمخۆش نیە پێم بڵێن رۆژنامەنوس چونکە جوانی جارانی نەماوە، شتی دیکەش جگە لەوە دوای (١٢٧) ساڵ ئێستا
جەستەی کورد بەسەدان برینەوە و لەهەلومەرجێکی هەستیارو ترسناکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست رووبەڕووی ئاڵکاری بوەتەوە کەچی رۆژنامەگەری کوردی لەبری بەدواداچوون بۆ رووداوەکان خستنەڕوی راستیەکان وکارکردن بۆ ئاسایشی کۆمەڵایەتی و هەواڵی گرنگ کە
خزمەتی ئەم قۆناغە ی دۆزی کورد بکات خۆی بە هەواڵی سادە و نوکتەو ئەو بابەتە
ناپێویستانەوە خۆشیان و خەڵکیشیان سەر قاڵ کردووە، نمونە ئەمڕۆ لەیادی (١٢٧) ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا هەواڵی سەرەکی بەشێکی زۆر لەمیدیاکان باس باسی مام عەزیز
سلێمان و هاوژینەکەی بووه ئەوەی دی بۆخوێنەر و رای گشتی جێ دەهێڵم .