هەمەڕەنگ

ناسا: پارچە کانزایەک لە بۆشایی ئاسمانەوە بە سەقفی ماڵێکدا کەوت

ناسا پشتڕاستی کردەوە، پارچە کانزایەکی قورس بە سەقفی ماڵێکی فلۆریدا کەوتووە و لەڕاستیدا پێشتر ئەو پارچە کانزایە بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵدرابوو.


Share Twitter Facebook

شارێکی بەناوبانگ.. لەمەودوا پارەی چوونە ژوورەوە لە گەشتیاران وەردەگرێت

ڤێنیز دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی رێوشوێنێک بۆ ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی دەکەن، کە ئەویش وەرگرتنی پێنج یۆرۆیە بۆ هەر کەسێک، ئەمەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند نایانەوێت شارەکەیان ببێتە "مۆزەخانە".


Share Twitter Facebook

دوای گەڕانەوەی لە بۆشایی ئاسمان وڵاتەکەی وێران بوو

لە ساڵی ١٩٩١دا، گەردوونناسێکی رووسی بەناوی سێرگی کریکالێڤ ئەرکێکی ڕۆتینی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا، بێ ئاگا لەوەی کە لە لێواری بینینی ڕووداوێکی مێژووییدایە کە بەسەر وڵاتەکەیدا دێت.


Share Twitter Facebook

نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

دوای بڵاوبونەوەی زانیارییە داراییەکانی ئەمریکا زێڕ گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردانەهاتووە و لە نێوان بەرزترین نرخ و نزمترین نرخی ئەمساڵدا ماوەتەوە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.


Share Twitter Facebook

شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم و عێراق دەکات

کەشناسێک رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکات، دەشڵێت، "شەپۆلەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت".


Share Twitter Facebook

چەند زیندانییەک تونێلێکی راکردنیان دروست کرد بەڵام لە کۆتایی تونێلەکە گەیشتن بە بارەگایەکی راهێنانی پۆلیسەکان

بە مەبەستی هەڵهاتن لە زیندان، لە شارێکی ڤەنزوێلا کۆمەڵێک زیندانی کە ژمارەیان ٢٠ کەس بوو هەستان بە کونکردنی دیواری ژوورەکەیان و دروستکردنی تونێلێکی دەرچوون لەو ژوورەی تێیدا زیندانی کرابوون، بەڵام لەدوای گەیشتنیان بە کۆتایی تونێلەکە خۆیان لە شوێنێکی راهێنانی بارەگای پۆلیس بینییەوە و دووبارە دەستگیر کران.


Share Twitter Facebook

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".


Share Twitter Facebook

سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی واژۆکرد

سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی واژۆکرد، کە یاساکە نۆ بۆ ١٢ مانگ مۆڵەت دەدات بە کۆمپانیای خاوەنی تیک تۆک بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە ئەمریکا، بەپێچەوانەوە قەدەغە دەکرێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە نەرمەکاڵاکە تاوەکو پایزی ئەمساڵ بە چالاکی دەمێنێتەوە.


Share Twitter Facebook

لە رووی زۆری ژمارەی ئەندامانی خێزان؛ عێراق لە ریزبەندی شەشەمی جیهاندایە

بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندێکی جیهانی، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ریزبەندی شەشەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامی خێزان، دەشڵێت، "تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزانە عێراقییەکان حەوت کەسە ".


Share Twitter Facebook

هاوسەرگیری بازرگانێکی سعودی دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد

بازرگانێکی سعودی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی مەغریبی دەکات و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس دەکاتە دیاری بۆی.


Share Twitter Facebook

کەشناسی: خۆڵبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆڵبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


Share Twitter Facebook

لە دوای کاتژمێر ١٢ـی شەوەوە خواردنی ئایسکرێم و پیتزا قەدەغەیە

لە شاری میلانی ئیتاڵیا، فرۆشتنی ئایسکرێم و پیتزا لە گشت فرۆشگا و چێشتخانەکان قەدەغە دەکرێت، ئەویش بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و دەنگە دەنگی زۆر.


Share Twitter Facebook

هۆکارەکانی کابوسی شەوانە چین؟

پسپۆڕێکی بواری دەروناسی رایگەیاند، کابوسی شەوانە هێمای شەرانگێزی سەرکوتکراو یان خەمۆکییە.


Share Twitter Facebook

بە فەرمی.. واتسئەپ لەم وڵاتە قەدەغە کرا

لەسەر فەرمانی پەکین، ئەپڵ نەرمەکاڵاکانی واتسئەپ و ترێدزی لە ئەپ ستۆرەکەی لە چین لابرد، بە ئاماژەدان بە "نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی چین".


Share Twitter Facebook

کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.


Share Twitter Facebook

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


Share Twitter Facebook

گڕکانێک رۆژانە بڕی شەش هەزار دۆلار زێڕ دەڕێژێت

ئەنتارکتیکا شوێنی سەدان گڕکانی چالاکە، گڕکانێکی لە کیشوەرەکەدا هەیە کە تۆزی زێڕی راستەقینە بە بەهایەکی دراوییەوە دەڕێژێت.


Share Twitter Facebook

نەوەی داهاتوو دارستانی ئەمازۆن نابینن

توێژینەوەیەکی نوێی ژینگەیی ئەنجامدراوە و باس لەوەدەکات، داڕووخانی سیستەمی ژینگەیی لەوە زووتر روودەدات کە چاوەڕوان دەکرا و نەوەی داهاتوو ناتوانن دارستانەکانی ئەمازۆن ببینن.


Share Twitter Facebook

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.


Share Twitter Facebook

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


Share Twitter Facebook