سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی واژۆکرد

PM:09:07:24/04/2024

888 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی واژۆکرد، کە یاساکە نۆ بۆ ١٢ مانگ مۆڵەت دەدات بە کۆمپانیای خاوەنی تیک تۆک بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە ئەمریکا، بەپێچەوانەوە قەدەغە دەکرێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە نەرمەکاڵاکە تاوەکو پایزی ئەمساڵ بە چالاکی دەمێنێتەوە.

واشنتۆن لەناو پاکێجی ئاسایشی نیشتمانی ٩٥ ملیار دۆلاری خستە کار بۆ پرۆژەیاسایەکی فراوان کە جۆ بایدن رۆژی چوارشەممە واژۆی کرد، بڕگەیەک لە پڕۆژە یاساکەدا هەیە کە دەتوانێت تیک تۆک قەدەغە بکات، لەگەڵ دڵنیایی لەوەی کە تاوەکو نۆ مانگی تر ئەمە روونادات.

واتە تیک تۆک کە خاوەنی ١٧٠ ملیۆن بەکارهێنەری ئەمریکییە، بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەمێنێتەوە، ئەمەش دەرفەتێک بۆ کاندیدەکان دەڕەخسێنێت بۆ راکێشانی سەرنجی دەنگدەرانی گەنج.

H.Y