بۆچی زیپکە لە پێستی سەردا دروست دەبێت؟

PM:06:09:21/04/2024

36096 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک جار زیپکە لەسەر پێستی سەر دەردەکەوێت، هۆکاری ئەم زیپکە چییە؟ چۆن رزگارمان بێت لێی؟

دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێستی سەر چەند هۆکارێکی هەیە کە هەندێکیان سادەن و هەندێکیشیان جددین، هۆکارە سادەکان لە گیرانی کونیلەکاندایە، کە دەشێت بەرهەمەکانی داهێنانی قژ هۆکار بن، یان بەهۆی دەردراوی چەوری و خانەکانی پێستەوە بێت.

بەپێ " گۆڤاری ستایلبوک"، دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێستی سەریش رەنگە بەهۆی خواردنی هەندێک دەرمان یان کەپسوولی رێگریکردنی لەدایکبوون بێت، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان و فشاری دەروونیش دەشێت بەهامان شێوە هۆکار بن.

هەروەها زیپکەی پێستی سەر رەنگە ئاماژە بێت بۆ هۆکارێکی جددی وەک تێکچوونی هۆرمۆنەکان، یان نەخۆشییەکی وەکو نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەکانی تری لەگەڵدا بێت وەک هەڵوەرینی قژ، چەوربوونی پێست، زیادبوونی گەشەی مووەکانی جەستە و تێکچوونی سوڕی مانگانە وەک ناڕێکی یان پچڕانی.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیپکەی پێستی سەر پێویستە شامپۆیەک بەکاربهێنیت کە کاریگەری وشککەرەوەی هەبێت کە دەردانی چەوری کەمدەکاتەوە، بەمەبەستی رزگاربوون لە چەوری زیادە و خانە مردووەکانی پێست، ئەمەش یارمەتی پێستی سەر دەدات بە باشی هەناسە بدات.

بۆ دوورکەوتنەوە لە دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێستی سەر، پێویستە مرۆڤ زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی شامپۆی جۆراوجۆر یان بەرهەمەکانی داهێنانی قژ نەکات، یان بە ئاوی گەرم زۆر قژ نەشوات، کەمکردنەوەی خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان و دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی.

H.Y