کەشناسێک رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما روو لە سەرجەم پارێزگاکانی
عێراق دەکات، دەشڵێت، "شەپۆلەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ هەینی، سادق عەتیە کەشناس رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاکانی ناوەڕاست
و باکوری عێراق دەکەونە ژێر کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم.
ئەوەشی خستووەتە روو، پەلەی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق
هاوشێوەی پەلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور بەرزدەبنەوە.
باسی لەوش کردووە، لە ئێستادا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق گەیشتوونەتە
٤٠ پلە و زیاتریش.
دوێنێش، کەشناسی هەرێم لە پێشبینییەکانی بۆ کەشی ئەمڕۆدا رایگەیاند، پلەکانی
گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.
S.A