کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات
و لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی
لەگەڵدا دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و
ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری
تەواو، بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمەبارانی
پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت.
باسی لەوەش کرد، لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورە
تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت،
پلەکانی گەرماش نزیکەی ٣ بۆ ٤ پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستووەتە روو، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور
و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی
رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوەباران دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر
دەبێت. پلەکانی گەرماش ٢ بۆ ٣ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٧
سلێمانی : ٢٧
دهۆک : ٢٦
زاخۆ : ٢٦
هەڵەبجە : ٢٧
کەرکوک : ٢٩
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٣٢
S.A