سەردێڕ:

بنەماكانی بونی نەتەوە و كورد بە نمونە

PM:05:29:12/12/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
شاخەوان ئەحمەد
+ -

گرینگترین بنەماکانی نەتەوە ئەمانەن:

بوونی کۆمەڵە خەڵکێک: نیشتەجێ و مانەوەیان لە یەک شوێندا بە درێژایی مێژوو و سەردەمێکی دوور پێکەوە ژیاون. نیشتمانی هاوبەش: نیشتمان خاکێکی سنووردارە کۆمەڵە مرۆڤێکی لەسەر دەژیێت چارەنووس و مێژوو کۆیاندەکاتەوە. مێژووی هاوبەش: ئەو کۆمەڵە مرۆڤانەی کە لە نیشتمانێکدا دەژین بەهۆی ئەوژیانە دوور و درێژانەوە کەلەپوورێکی مێژوویی و شارستانی و رۆشنبیری هاوبەش پێک دێنن کە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوە و بەزەیی هاتنەوە بە یەکتری بەجۆرێک کەوا لە رۆڵەکانی دەکات هەست بە رابردوو بکەن کاریان تێبکات، وە هاندەرێکە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکان. زمانی هاوبەش:زمان هۆیەکە لە هۆیەکانی لە یەک گەیشتن و گواستنەوەی بیروڕا لە نێوان تاکەکانی نەتەوە و بڕبڕەی پشتی هەموو نەتەوەیەکە.

بەرژەوەندی هاوبەش:ژیانی رۆڵەکانی گەل دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەند بەرژەوەندیەکی ماددی و مەعنەوی لە نێوانیاندا،ئامانجی هەر کەسێک لە هاوکاری و گوزەرانی لەگەڵ خاکدا قازانج و سوودێکی دەست دەکەوێ و ئەگەر لەگەڵیان نەژی هیچی دەستگیر نابێ،ئەگەر سەوداگەری و تێکەڵاوی لەگەڵ یەکدا نەکەن هیچ شتێک قازانج ناکەن لە ژیاندا.

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین ئەوبنەمایانەن كەنەتەوەیەكدا هەبێت دەتوانن بڵێن نەتەوەن داوای مافی چارەی خۆنوسین بكەن وەكوگەلانی دنیا ،ئێمەلێرەداگەلی كورد بە نمونە دێنینەوەسەرنجێك دەخەینەسەرئەم خاڵانە ، وەكوئەوەی پێناسەی ئەوخاڵانەكراوەبەتەواوی بێكێشە بەجوانی چوارخاڵەكەی سەرەوە لە گەلی كورددا بەرجەستەیەوهیچ كێشەیەكمان لەگەلیان نیەو تەواوە ، بەڵام دێینەسەرخاڵی پێنجەم و كۆتایی سەرنجێك لەسەرئەم خاڵە كە (بەرژەوەندی هاوبەش)و پێموابێت لەم خاڵەدا گەلی كورد نەیپێكاوە وبەرجەستەی نەكردووە لەژیانی واقیعی خۆیدا كەئەم خاڵەش خۆی لەچەند شتێكدا دەبینێتەوە دەتوانین بەڕونی و ئاشكراببین كەلەمێژوی گەلەكەماندا ببینین و وەكوبەردەوام دەبینین نەپاراستنی یەكڕیزی و جاشایەتی كردن دەستی بێگانەهێنانەسەریەكتر و لەلایەن لایەنەسیاسیەكانەوەو بۆدەستشكانەوەی یەكتری یەكلای كردنەوەی كێشەكان.

لێرەدا دەتوانین بڵێن بەرژەوەندی حزبی لەبەرژەوەندی گشتی بەهێزترەو توانیویەتی لەرابردوو و ئێستادا دەستی بێگانە بێنێتە نیوانمان بەش بەش و گروپ ببین بەسەردەوڵاتانی دروسێدا هەر دەوڵەتەو لە بەرژەوەندی خۆی بەكارمان بهێنێت ئەمە لەسەرئاستی حزبی سیاسی جگە لەمەش هێندە بەرژەوەندی هاوبەشمان لاوازە كە دەتوانین بڵێین لاوازترە لەئینتما و خۆشەویستیمان بۆ حیزب و عەشرەت و هۆزو شارو ناچەو گوندەكانیشمان لەو بازنەیە بچوكتریش لەهەموشی خراپتر بەرژەوەندی شەخسیمان زۆرلەبەرژەوەندی هاوبەش بەلاوە گرنگترە و لێرەوە كێشەكەدەستپێدەكات و گەندەڵی و نادادی قورخكردن و دروست دەبێت دەبینین هەركەسێك لە ئێمە بەرپرسیاریەتك دەگرێتەدەست ئیتر مەلا بێت یان شێخ و سیاسی و یان كۆمونیست هەرچیەك تۆ دەڵێت سەری لە گەندەڵیەوە دەرەچێت و بەكارهێنانی دەسەڵاتی بۆ مەرامی شەخسی خۆی و خزم و كەس ناسراو ولایەنگری حزبەكەی ، تۆ كە تاك بەتاكی كۆمەڵگاكەت بەرژەوەندی خۆی لەبەرژەوەندی گشتی خۆشتر بوێت كەواتە هاوڵاتیانت بەبچوكی بیردەكەنەوە بە بچوكیش بیربكەیتەوە و لە سنوری شەخس و حزب و عەشرەت و بنەماڵەدا بێت توانای بەڕێوەبردنی ووڵاتێكت نابێت كەتواناكەت نەبێت ناتوانیی ببیتەدەوڵات .

گەلەری