سەردێڕ:

دەچن دەچن!

PM:03:07:20/10/2021
15832 جار خوێندراوەتەوە
هۆشیار عەبدوڵڵا
+ -

لە دوای روداوەکانیی ریفراندۆم و ۱٦ ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک، پارتی بە پیلان رێگریکرد لەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبێتەوە و پارێزگارێکی نوێی کورد دابنێن بۆ شارەکە.
بۆ رێگری لەو ھەوڵانەی کە یەکێتی لە بەغداوە دەستێپێکردن پارتی لەگەڵ کەسایەتیەکانی عەرەبی سوننە و تورکمانەکان کە پێشتر خراپترین پەیوەندی ھەبو پەیوەندیەکانی چاککردەوە و بانگھێشتی کردن بۆ سەری رەش و ھەولێر، تەنھا بۆ ئەوەی رێگری بکا لەوەی یەکێتی بتوانێ پارێزگاری کەرکوک وەرگرێتەوە!
ئێستا و دوای ھەڵبژاردن و ھاتنە دواوەی دەنگەکانی یەکێتی و کێشە ناوخۆییەکانی پارتی دەیەوێ کەرکوک یەکجاری لە دەستی یەکێتی دەربێنێ کە ئەمەش یەکسانە بە لاوازبونی یەکجاری یەکێتی لە ھاوکیشەی عێراق و ھەرێمی کوردستانیشدا. 
د.کەمال کەرکوکی کە وەک مام جەلال گوتویەتی نە دکتۆرە نە کەمالە نە کەرکوکیە بە خۆرایی ناڵێ پارێزگاری کەرکوک بۆ ئێمەیە! 
لە باشترین حاڵەتدا دورنیە پارتیی لە نیوان کورسی سەرۆکی کۆمار و پارێزگاری کەرکوکدا بە یەکێتی بڵێ یەکیان ھەڵبژێرە.
لەم ئان و ساتەدا یەکێتی خەریکی یەک بەیت و بالۆرەی پوچە و زو زو دەیڵێنەوە؛ ( پێویستە بە یەکریزی بچینە بەغدا).
وەکو دانای چنارۆک دەڵێ ؛ دەچن دەچن .

گەلەری