به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، پاداشت و ده‌رفه‌ت!
PM:08:41:16/04/2025
2424 جار خوێندراوەتەوە
ئیسماعیل نامیق
+
-
هه‌نگاوێك
بۆ پێشه‌وه دوو هه‌نگاو بۆ دواوه
دواى
به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، راسته هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته چوار پارێزگا له‌كۆى
نۆزده پارێزگا، واته نزیكه‌ى پێنج یه‌كى ژماره‌ى پارێزگاكانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى
عێراق، ئه‌مه‌ش زیادكردنى سه‌نگى كوردستانه له‌رووى ژماره‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان
كاتدا به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه به‌و شێوه‌یه و له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى
عێراقه‌وه، پاشه‌كشه‌ى سیستمى فیدراڵیه و مامه‌ڵه كردنى حكومه‌تى فیدراڵه له‌گه‌ڵ
هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پارێزگا نه‌ك هه‌رێم. من ئه‌زانم له ساڵى ٢٠١٥
ه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌كو پارێزگا ناساندووه، رێگه دروسته‌كه
ئه‌وه‌بوو كه هه‌رێم داوا له‌به‌غداد بكات ته‌نها دان به‌و ناساندنه‌دا بنێت،
چونكه دروستكردنى یه‌كه‌ى نوێ، یان تێكه‌ڵكردن و لابردنى له ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه
نه‌ك حكومه‌تى فیدراڵ.
یه‌ك
ده‌نگیی و فره ره‌نگیی:
فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان له‌به‌غداد، سه‌ره‌ڕاى جیاوازیی و ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام توانیان
یه‌ك ده‌نگ بن له‌بابه‌تى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌گوێره‌ى
قورسایی و ده‌نگى خۆى ئه‌و شانازییه‌ى به‌ر ئه‌كه‌وێت كه به‌رگریی له‌هه‌ڵه‌بجه
كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى باشه، كه سه‌ره‌ڕاى ناكۆكییه‌كانمان، به‌ڵام
هێشتا بایى ئه‌وه‌مان پێوه ماوه، كه له هه‌ندێك بابه‌ت و پرسدا یه‌ك ده‌نگ و
یه‌ك هه‌ڵویست بین.
كێشه‌ى
یاسایى
له
ئێستادا تانه له‌یاساى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه دراوه له‌به‌رده‌م دادگاى
باڵاى فیدراڵ‌دا، چونكه پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه جۆرێك له پشێویی تێدا بوو، من خۆم
به قورسى ئه‌بینم دادگا سه‌رله‌به‌ریی یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام به‌دوریشی
نابینم ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ناچار بكات بڕگه‌ى ده‌نگدانه‌كه هه‌مووى یان به‌شێكى
دووباره بكاته‌وه.
جیابوونه‌وه‌ى
هه‌ڵه‌بجه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى
به
جیابوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه سلێمانى به‌شێك له سه‌به‌ته‌ى خۆراك و میوه‌ى له‌ده‌ست
ئه‌دات، یه‌كێك له‌گرنگترین ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى له‌ده‌ست ئه‌دات، هه‌روه‌ها
به‌شێك له هاوسنوریی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌ده‌ست ئه‌دات، به‌گشتیی، جیابوونه‌وه‌ى
هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سلێمانى ئه‌بێت، له‌رووى ئابووریی و فه‌رهه‌نگیی و
سیاسییشه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه
سومبوولى نه‌ته‌وه‌یه‌كى سته‌ملێكراو!
هه‌ڵه‌بجه
ئێستا ته‌نها هی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نیه، هه‌ڵه‌بجه ئێستا شاره، شوێنى ئایین و
فه‌رهه‌نگ و كو‌لتور و نه‌ته‌وه و بیركردنه‌وه و مزگه‌وت و كڵێسا و بار و ره‌نگى
جیاوازه، هه‌ڵه‌بجه سومبولى نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێده‌وڵه‌تى سته‌ملێكراوه، بۆیه ته‌نها
نابێت پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه بكرێت، هه‌موومان دڵخۆشین به‌دڵخۆشیی هه‌ڵه‌بجه،
وه‌كو چۆن خه‌م و پرسه‌ى هه‌ڵه‌بجه خه‌م و پرسه‌ى هه‌موومان بووه و ده‌بێت.
ئیتر
نابێت بوترێت هه‌ڵه‌بجه‌یی، ده‌كرێت ئه‌م نازناوه بدرێته پاڵ كه‌سێك كه له
كوێره گوندێكدا ده‌ژی، به‌ڵام نازناوى هه‌ڵه‌بجه‌یی و ناهه‌ڵه‌بجه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ى
شاردا ناگونجێت، وه‌كو چۆن ئه‌مه بۆ هه‌موو شاره‌كانى دیكه راسته.
چى
بكرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه؟
هه‌ڵه‌بجه
ئێستا پێویستى به‌وه‌یه: یه‌ك/له‌رووى
سیاسییه‌وه:
هه‌ڵه‌بجه بكرێت به‌ناوه‌ندى
رێزگرتنى دیموكراسیی و ده‌نگى خه‌ڵك، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى حیزبێك ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر
كۆى پۆسته‌كانى پارێزگاكه‌دا، وه‌كو شیربایی و شیرینى بۆ كڕینى ئینتیما بیداته
كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكى گه‌نده‌ڵ! لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكى شاره‌كه بڕیار بده‌ن، كێ ئیداره‌ى
شاره‌كه بدات، بۆیه وه‌رن له‌ئێستاوه په‌یمان و بڕیار بده‌ن، كه به‌رده‌وام له‌واده‌ى
خۆیدا هه‌ڵبژاردنێكى پاك له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێت و رێز له‌ئه‌نجامه‌كه‌شى بگرن، به‌مه
هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته ناوه‌ندێكى دیموكراسیی گرنگ له‌ناوچه‌كه‌دا، من له‌وه تێئه‌گه‌م
كه ئێران هه‌ژموون و فشارى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگا هاوسنوره‌ى ده‌بێت،
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له‌وه‌ش تێده‌گه‌م، كه ره‌نگه ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كى گه‌وره
نه‌بێت به‌نیسبه‌ت ئێرانه‌وه، كێ ده‌بێتـه پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه.
دوو/
له رووى ئابوورییه‌وه: ده‌بێت
ژێرخانێكى دروست و پته‌وى ئابووریی بۆ هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت، رێگه و پردى باشى
بۆ دروست بكرێت، كه‌رتى گه‌شتیاریى و كشتو‌كاڵى بایه‌خێكى زانستیی تایبه‌تى
پێبدرێت، كۆمپانیا گه‌وره‌كان هانبدرێن و دڵنیایى و ده‌سته‌به‌رییان پێبدرێـت، بۆ
ئه‌وه‌ى بێن له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو
توانایه‌كى ناوخۆ و ده‌ره‌وه بهێندرێت له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكات،
ئه‌بێت ئه‌وه تێپه‌ڕینن، ئه‌م پۆسته یان ئه‌و كاره ته‌نها ده‌بێت بدرێ به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك،
یان به فڵان عه‌شیره‌ت و تیره له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا، چونكه ئه‌مه نه خزمه‌ت به هه‌ڵه‌بجه
ده‌كات و نه ده‌یكات به شار، به‌ڵكو ده‌یكات به‌دیل و دیوه‌خانى كۆمه‌ڵێك گروپ و
كه‌سى گه‌نده‌ڵ.
سێ/ له‌رووى
كلتورییه‌وه: ده‌بێـت زانكۆێ هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌نده
زانستیی و ئاینییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بكرێن به ناوه‌ندى زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌جۆرێكى
وا خه‌ڵك له‌هه‌موو دونیاوه بێن له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بخوێنن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى
سوودێكى ئابوورى گه‌وره‌ى بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت، له‌رووى فه‌رهه‌نگیی و كولتورییه‌وه،
ده‌توانرێت له‌رێگه‌یه‌وه پرس و كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه و كورد هه‌نارده بكرێت بۆ
كۆمه‌ڵگه و میلله‌ته‌كانى دونیا.