سەردێڕ:

کەس نازانێ بەیانی کێ کێ دیکە دەکوژێت

PM:04:51:28/06/2022
5756 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+ -

کاتێ لەسەر فوول لایتێک لەنێوندی پایتەخت پیاو دەکوژرێت و دواتر بە ھەزار لەفو دەوران بکوژ لەم ووڵات و ئەو ووڵات دەسورێتەوە یاساتان لەکوێ حەشاردەدا.

ئەوەتا ئەمرۆش لەنێو حەرەمی زانکۆ و مەعریفەتدا لە بری قەڵەم چەک قسە دەکات و دوو مامۆستای زانکۆ خەڵەتانی خوێن دەکرێن و گیان لەدەست دەدەن، کوا یاساو عەدالەتان لەکوێی شاردۆتەوە، ھەموومان باش ئەوە دەزانین ئەوانەی چەکی نایاسایان بەدەستە یان منداڵی بەرپرسەکانن یانیش چەک بەدەستە ھەڵهاتوەکانی دەرەوی دادگاکانن کە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی داڵدەیان داون.

کەسیش نازانێ بەیانی کێ کێی تر دەکوژێیت لەسەر چی کێشەیەکی دیکەی تافھی بێ بەھا، ئاخر تا ئێوە دەستتان لە قوڕقوڕاگەی یاسا بەر نەدەن رۆژگاری زۆر خراپتری دیکەی کۆمەڵایەتی چاوەڕێی داھاتووی ئەو کۆمەڵگایە دەکات، تاوەکو ئێوەش داڵدەی پیاو کوژ و ھەڵاتوو لە یاساکان لەپێناو مانەوەی خۆتان و دەسەڵاتەکانتان بدەن زۆر لەوە خراپتر بەسەر کۆمەڵگادا دێیت و تاکە ھۆکاریش ئێوەن.

کاتێ ئێوە رۆلی دادگاکانتان بێ بەھا کرد و یاسا شکێنیتان بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆتان بەیاسا دەشرعاند دەستتان لە بریارەکانی دادگا و دادگان وەردەدا بەلای لاری دەسەلاتان دەشکاندەوە و دادگاکانتان لەپێناو مانەوەتان بەکاردەھێنا دەبوو چاوەرێی رۆژکاری لەوە خراپتری ئاوا بکردایە و بە نوێژی نیوەڕۆ دەست درێژی بکرێتە سەر زانکۆ و زانکۆکان.

گەلەری