شاندی حکومەتی عێراق گەیشتە کێڵگەی غازی کۆرمۆر
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، دیدارەکەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا وردەکاریی ئەو دیدارە ئاشکرادەکرێت.
نێردەی تایبەتی ترەمپ دەڵێت، فەرمانی سەردانیکردنی بۆ عێراق لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە وەرگرتووە.
یۆنامی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بە تووندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کیڵگەی کۆرمۆر دەکات لە سلێمانی.
شاندی حکومەتی عێراق گەیشتە کێڵگەی کۆرمۆر و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هێرشەکە.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو بەئامانجگرتنە غەدرکارانەیە دەکات کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری گرتەوە.
نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد لە کەنەدا خەڵاتی باشترین نووسەری کەنەدای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وەرگرت لەپای ئەو کارانەی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە کەیسی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێ سزادراوەکانی ئەنجامیدا.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەنیازە کۆچكردن لە وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە بۆ ئەمریكا بەشێوەیەكی هەمیشەیی رابگرێت، ئەوەش رۆژێک دوای رووداوی تەقەكردنی هاوڵاتیەكی ئەفغانی لە دوو سەربازی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٥ هەزار دینارە.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات. دەشڵێت، "داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستییە و ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە نێوان 15ی حوزەیرانی 2025 و 25ی تەمموزی 2025 دا، کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوە نەوتییەکان، لەگەڵ چەندین دامەزراوەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان، دووچاری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون، بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە مەترسیدارانە حکومەتی فیدراڵ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لەسەر رێگای کۆیە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وەزیری کارەبا دەڵێت، بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو، دوو هەزار و ٧٠٠ تا سێ هەزار مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.
قائیمقامییەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پڕۆژەی ڕووناکی کەوتۆتە کار و گرێبەستی موەلیدەکان هەڵوەشاوەتەوە و بۆ کارپێکردنیان پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکیەوە گرێبەست لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان ئەنجام بدات.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، ئەگەر گازیان بۆ دابینبکرێت ٢٤ کاتژمێر کارەبا دابیندەکەن ئەمپێری بە سێ هەزار دینار.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هێرشی سەر كێڵگەی کۆرمۆر و ئاشکراکردنی بكەرانی ئەو هێرشە بکرێت .
دوای ئەوەی لە ١٨ـی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات بووەوە و توانیی بە ئەنجامی دوو بە یەک براوەبێت، چەند دیمەنێکی بێستوون تاوگۆزی کۆمێنتاری کەناڵ ئێن ئاڕتی سپۆرت لە یارییەکەدا دەنگدانەوەی زۆریی لە عێراقدا لێکەوتەوە.
فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی هەرێم، هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر به كردهوهیهكی تیرۆریستی ناودەبات، داواش له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دهكات سیستهمی بهرگریی ئاسمانی دابین بكهن بۆ پاراستنی ژێرخانی ههرێم.
بارهگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشهكهی كۆرمۆر دژی ژێرخانی ئابووری و بهرژهوهندییهكانی ههرێم و عێراقه و كاتی ئهوه هاتووه ههنگاوی جددی و عهمهلی هێرشه ناڕهواكان بگیرێتهبهر.
سەرۆكوزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان ئەنجامدا و بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر و وەزیری ناوخۆی هەرێمیش ئەندامی لیژنەكە دەبێت.
نوێنەری ترەمپ لە عێراق، دڵنیای دەدات کە پشتیوانی هەرێمە و هەڕەشە لە گروپە چەکدارەکان دەکات و دەڵێت، ئەم وڵاتە شوێنی ئەوانی تیانابێتەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم تانەکان ئاڕاستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کران.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تەیف سامی واژۆی ناردنی مووچەی هەرێمی کرد ویەکشەممە یان دووشەممە پارەکە دەنێردرێت.
وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت، ئەگەر تەنها کۆگای کێڵگەی کۆرمۆر کرابێتە ئامانجلە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا یاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، لە ئێستادا شەش بۆ هەشت کاژمێر کارەبا دابین بکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە خورماتوو رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
کەشناسی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات.
کاردانەوەکان دژی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر فراوانتر دەبێت و بەریتانیا و فەڕەنساش ئیدانەی هێرشەکە دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد و هێرشەکەی سەر کۆرمۆری بە هێرش بۆسەر هەموو عێراق ناوبرد.
بەشێک لە شۆفێرانی تانکەری ئاو دەڵێن، بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و کەمبووەنەوەى کارەبا، مەترسى بێئاوى لەسەر نۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی سلێمانى دروست دەبێت و بەهۆى نەبوونى کارەبا، شەمعەى شێرکوژ کوژاوەتەوە کە ئاو بۆ پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سنوورى قولەرەیسى دابین دەکات.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لەدوای كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆوە لە سلێمانی، نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەكەی ٢٥ دینار دادەبەزێ.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەن.