لە روداوێکی دەگمەندا لەهەولێر کوڕێک دزى لە ماڵی خۆیان دەکات
دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی جێبەجێکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٥ تەواو بووە و داتاکان دەنێردرێت بۆ بانکەکان.
لە روداوێکی دەگمەندا و لە شاری هەولێر، چەند کەسێک بەمەبەستی دزیکردن هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک. سەرەڕای دزیکردن لە ماڵەکە، لە ژنى خاوەن ماڵەکەیان داوە و خانووەکەشیان سوتاندووە.
وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ تەواوبووە و رادەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیان کردووە. دەشڵێت، خشتەی بودجەکە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ لەخۆناگرێت.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی شەممە مووچەی مانگی ٣ـی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کورستان دابەشدەکرێت.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات كە دوێنێ بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، دانیشتنەكە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
راگەیاندنى کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بنکەکانمان کراوەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەى بایۆمێتریی.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغدا بڕی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دیناری وەک پارەی مووچەی مانگی سێ خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، حکومەتى عێراق و کۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆم رێککەوتنى پەرەپێدانى چوار کێڵگەى نەوتی کەرکوکیان واژۆکرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی ئازار زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عێراق دەستیکرد بە تەواوکردنی ٢٣ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە حەوت پارێزگای عێراق کە وەستاون.
وەزارەتی نەوتی عێراق، مەرجێکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت رایگەیاند، کە لە کاتی کارەکانی بەرهەمهێناندا لە غازی پەیوەندیدار کەڵک وەربگرن، ئەم هەنگاوە ئامانجی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و بەرزکردنەوەی ئابووری عێراقە.
داواکاری گشتی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا هەر دەزگایەکی راگەیاندن روماڵی هەواڵی کوشتن بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراودا بکات، رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار بریتییە لە ٢٦٨ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە نرخی كیلۆواتیان ٢٤٠ دینارە.
وتهبێژی كۆمسیۆنی عێراق رایگهیاند، نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ئەمریکا جارێکی تر چەند ناوچەیەکی لە یەمەن کردە ئامانج کە بنکەی گروپە چەکدارەکانی یەمەنی تێدا بووە.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، ئامادەکاریى دەکەن بۆ گەڕانەوەى پێگەى ستراتیژى عێراق بۆ سەر نەخشەى ئابوورى جیهانى لە رێگەی چوونە ناو سیستمى گواستنەوەى نێودەوڵەتى.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ماوەی هەفتەیەکە ئاگرێکی گەورە لە کۆریای باشوور کەوتووەتەوە و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەشڵێت، زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی شاندەکانی یەکیتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەرێنین.
ئاژانسی رۆیتەرز رایاگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٢٣ کەس کوژران لەکاتێکدا سوپای ئیسرائیل فەرمانەکانی چۆڵکردنی بۆ دەیان هەزار دانیشتووی سەرانسەری ئەو ناوچەیە فراوانتر کردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک دابەزی، کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ١٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زۆر کەس حەزیان لێیە، بۆ هەندێکیش بەشێکە لە خۆراکی ڕۆژانەیا.بەڵام ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە،کاتێک بۆ ماوەی مانگێک واز لە خواردنەوەی قاوە دەهێنیت، چی بەسەر جەستەدا دێت؟
میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا مامەڵەکردنی لەگەڵ هەندێک داواکاری بۆ مافی مانەوەی هەمیشەیی یاسایی راگرت، وەک بەشێک لە سیاسەتی توندکردنەوەی رێکارەکانی کۆچبەریی و دەزگای رەگەزنامە و کۆچبەری رێنمایی کارمەندەکانی کردووە بۆ راگرتنی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی نیشتەجێبون و مافی پەنابەری.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، نوێنەرانی ئێران و ئه مریکا دوای پشووی نەورۆز له ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات کۆدەبنەوە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان کۆبوونەوەکەیان ١٠ رۆژ دەخایەنێت.
دوی ئەوەی بڕیاربوو ئەمشەو دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە ئەمڕۆ بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری نەیانتوانی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە جێبەجێبکەن کە سەردانیان کردبوون و سبەی تەنیا کارەکانی ئەوان رایی دەکەین.
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بڕیاریدا، بە دوورخستنەوەی، بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە دەرمانخانەی سەروەران بۆ ماوەیی سێ مانگ و تاوتوێی لێ سەندنەوەی ناسنامەکەشی دەکرێت.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ هەردوو لایەنی رووسی و ئۆکرانی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی، کەشتی هیچ یەک لەو وڵاتانە لە دەریای رەش یەکتر نەکەنە ئامانج.