پێکهاتەی حكومهتی راگوزهری سوریا راگەیەندرا
رێورەسمی راگەیاندنی پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سوریا لە کۆشکی شەعب لە دیمەشق دەستیپێکرد و بڕیارە تێیدا پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سوریا رابگەیێندرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری لوبنان دەكەن و بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دەكەن. دەشڵێت، "رەزامەندی داوە بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ لوبنان بۆ ماوەی شەش مانگ".
سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی هاتنی جەژنەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی عێراق و تەواوی موسڵمانانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات و هیوادارە جەژن ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلی عێراق.
بەهۆی دوو بڕیاری جیاوە هاوڵاتیانی کەرکوک بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بڕیاریان داوە سبەینێ بکەن بە جەژن و بەشێکی دیکەشیان دەڵێن سبەینێ بەڕۆژوو دەبن و دووشەممە دەکەن بە جەژن.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، "بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "جەژنی رەمەزان لە هەموو هاوڵاتییان پیرۆز دەکەم".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەکات و رایگەیاند، لە خوای پەروەردگار دەپاڕێمەوە لەم جەژنەدا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەخێر بگێڕێت بۆ میللەتی كوردی مەزڵووم.
ئەمینداری یەکگرتوو رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەخۆمان و گەلی كوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەكەم، لەخوای میهرەبان داواكارم تاعەتمان لێ قوبڵ بكات.
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، جەژن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی"به پهيوهندييهكانماندا بچينهوه و لهسهر بنهماى رێز و خۆشهويستى، دۆستايهتى و هاريكارى، دايانبڕێژينهوه."
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم".
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.
سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازێت.
دادوەری شەرعی لە دیمەشق رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.
بەمەبەستی رێگریكردن لە بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان، دەستەی مەرزەكانی عێراق بڕیاری داوە كە هاوردەكردنی گۆشتی سور، مریشك، بەرهەمە شیرەمەنییەكان و خورما لە ئێرانەوە قەدەغەبكات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مانگ بینراوە و سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێگا بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دووکان قەدەغەیە.
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
لیژنەی بینینی مانگی سعودییە رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی لە تورکیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وڵاتی ئیندۆنیزیا وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. هاوکات، ههریهكه له وڵاتانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش، سبهینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.
کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە ١١ ملیار مەتر سێجا و وتیشی، هەوڵدەدەن یەدەگی ئاو زیاتر بکەن.
باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن رایگەیاند، شاندێک بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، رێنماییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران لەراگەیەنراوهكهدا نوسیویهتى، بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سەجەم هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێم بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٢٩ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە ئێستا بە رێژەی ٪٢٣ کەمیکردووە.
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاند، لەسەرتاسەری عێراق دا بەهۆی گەندەڵی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە مووچەی ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست پێش جەژن دابەش نەکراوە.
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا رایگەیاند، مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری لە بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قەدەغە کرا و مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری نهێنی بۆ ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئیدارەی پێشووش قەدەغەکرا.
تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژیانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانیان رزگار کردووە کە گڵۆپێکی بچووکی قووتدابوو.