نێچیرڤان بارزانی: جەژن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی پهيوهندييهكانمان لهسهر بنهماى دۆستايهتى دابڕێژينهوه
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، جەژن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی"به پهيوهندييهكانماندا بچينهوه و لهسهر بنهماى رێز و خۆشهويستى، دۆستايهتى و هاريكارى، دايانبڕێژينهوه."
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم".
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.
سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازێت.
دادوەری شەرعی لە دیمەشق رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.
بەمەبەستی رێگریكردن لە بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان، دەستەی مەرزەكانی عێراق بڕیاری داوە كە هاوردەكردنی گۆشتی سور، مریشك، بەرهەمە شیرەمەنییەكان و خورما لە ئێرانەوە قەدەغەبكات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مانگ بینراوە و سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێگا بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دووکان قەدەغەیە.
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
لیژنەی بینینی مانگی سعودییە رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی لە تورکیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وڵاتی ئیندۆنیزیا وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. هاوکات، ههریهكه له وڵاتانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش، سبهینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.
کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە ١١ ملیار مەتر سێجا و وتیشی، هەوڵدەدەن یەدەگی ئاو زیاتر بکەن.
باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن رایگەیاند، شاندێک بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، رێنماییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران لەراگەیەنراوهكهدا نوسیویهتى، بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سەجەم هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێم بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٢٩ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە ئێستا بە رێژەی ٪٢٣ کەمیکردووە.
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاند، لەسەرتاسەری عێراق دا بەهۆی گەندەڵی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە مووچەی ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست پێش جەژن دابەش نەکراوە.
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا رایگەیاند، مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری لە بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قەدەغە کرا و مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری نهێنی بۆ ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئیدارەی پێشووش قەدەغەکرا.
تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژیانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانیان رزگار کردووە کە گڵۆپێکی بچووکی قووتدابوو.
جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆران لە شاری سلێمانی دروست بوو، ئەوانیش باس لەوەدەکەن، بانکەکە پێی وتوون پارە نەماوە و لە وەزارەتیشەوە پێیان دەڵێن، پارە نێردراوە بۆ بانکەکان.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمە باران و سبەینێش شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا روو لەهەرێم دەکات.
ئەمڕۆ کابینەى نوێی حکومەتی سوریا رادەگەیەنرێت، ئەنەکەسەش دەڵێت: بهشداریی له رێوڕهسمەکەدا ناکەن، چونکە راوێژییان پێ نەکراوە.
وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، بۆ دیاریكردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم كۆدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا هاوڵاتییانی ئاگاداردەکاتەوە لە زیادبونی ئەگەری هێرشەکان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، داواشیان لێدەکات بە زوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
حکومەتی میانمار بڵاویکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کەس و دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکاش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیان لەدەستدان بگاتە ١٠ هەزار کەس.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار ٦٣ و سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.