پەیامێکی توندی پارتی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم
دادگای باڵای كارگێڕی عێراق بڕیاری دادگای كارگێڕی پهسهندكرد، بۆ ههڵوهشاندنهوهی بڕیارهكهی بانكی ناوهندی كه داوا دهكات پارهی خانوبهره كه له ١٠٠ ملیۆن دینار زیاتر بێت، پێویسته له بانكهكاندا دابنرێت.
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، بەباشی نازانین گفتوگۆی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەكانی حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، تێكەڵاو بكرێت. دەشڵێت، پێویستە کێشەی بودجە و مووچەى هەرێم بەشێوەیەکى هەمیشەیى چارەسەر بکرێت.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، فۆڕمی داواکاریی تایبەت بە پێکهێنانی هەرێمی بەسرەیان کاراکردووە و بۆ ماوەی مانگێک بە کارایی دەمێنێتەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ بەهۆی وهرگهڕانی ئۆتۆمبێلێك لهسنووری سۆران، كهسێك گیانی لهدهستدا و دوو كهسی دیكهش برینداربوون.
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەکات، ئەوەی پاسپۆرتی پێویستە لە یەك رۆژدا مامەڵەكەی تەواو دەكرێت.
ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، گفتوگۆكان لەگەڵ یەكێتیی لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان بەردەوامدەبێت.
ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەڵێت، سبەینێ هاتووچۆکردن و گەشتکردن لە رێگای دەروازەکەیان رادەگیرێت ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە رێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیوی تورکیا.
دوای ئەوەی لەم دواییانەدا بازرگانیی کردن بە کەلوپەلەکانی کۆمپانیای (ئەمازۆن) بە شێوەی کارتۆنی داخراو لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کرد، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر دروستی و نادروستی ئەو مامەڵەیە راگەیاند.
ترەمپ دەڵێت، بەمزووانە سەرۆکێکی نوێ بۆ بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت و ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو باج کەمدەکەنەوە.
سەدان ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا زیانیان بەرکەوتووە و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت، ئۆتۆمبێل هەیە زیانی ٢٠ ملیۆن دیناری بەرکەوتووە.
ماوەی چەند رۆژێکە سەرمای توند و بایەکی بەهێز رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردوە کە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ئاستی بەستن دادەبەزن، و بەپێی پێشبینییەکانیش ئەو کەشەی ئێستا لە ناوچەکەیە جارێ بەردەوامیی دەبێت.
هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر دەڵێت، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم ئامادەیە دەستبەرداری کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ببێت ئەگەر موسەننا سامەڕائیش کە رکابەرییەتی بەهەمان شێوە بکشێتەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵێکی جدی دەدرێت بۆ کۆکردنەوە و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوانی هاتنی نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێمن لە بەغداوە و دواتر ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکەن.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، سازش لەو داواکارییانەیان ناکەن کە لە وەرەقەی دانوستانیان لەگەڵ پارتی داوایان کردووە.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئهمرۆ لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنی ناوی كۆمپانیاكانی بهشدار له پرۆسهی حهجی ٢٠٢٦ رادهگهیەنرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، لە ئەمساڵدا شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی کە نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجام بدەن ماوەی دواکەوتن لە سزای بەخشینیان بۆ درێژدەکرێتەوە.
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ناوی چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ماونەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا یەکلادەکرێتەوە.
سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، داوای گۆڕینی شاندهكانی دانوستانكاری ههرێم له بهغدا دهكات و راشیدهگهیهنێت، زۆرێك له كاربهدهستانی بهغدا لهپیلانگێڕی بهردهوامدان بۆ زهوتكردنی ماف و قوتی خهڵكی ههرێمی كوردستان.
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، جەستە چەند گۆڕانکارییەکی تەندروستی بەسەردا دێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم و سیستمی بەرگری هەیە هەروەها چالاکیی جەستەیی کەم دەبێتەوە بەهۆی ساردی کەش و هەوا و کورتبوونەوەی رۆژەکان.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٤ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنوورەکە دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە بە خاڵێکی وەرچەرخان وەسف کرد و دەڵێت، ئەم بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
بەڕێوەبەری رێکخستنی کاروباری زیندانیانی سیاسی بە ئێن ئار تی وت، ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێت و بەوەش مووچەی هەر زیندانییەکی سیاسی تا ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیاد دەکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت لەسەر داوای نەوەی نوێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەموارکرایەوە.
پەڕلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ماوەی دوو مانگە رێگای نێوان تەق تەق - کۆیە تێکدراوە، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەیتوانیوە رێگاکە نۆژەن بکاتەوە، لەکاتێکدا رێگاکە تەنها سێ کیلۆمەترە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
لە گەڕەکی باڕوتخانەی کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
لە هەڵەبجە کارەبای نیشتیمانی هەشت کاتژمێر کەمکراوەتەوە و پڕۆژەی رووناکیش تەواوکردنی کارەکانی تاکو دوای زستان راگرت. چاوگێک لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەڵێت، لە سبەینێوە کارەبای نیشتیمانی ببڕێت ئەوا کار بە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکەنەوە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی هەرێم هۆشداری دهدات و رایگهیاند، لهمشهوهوه پلهكانی گهرما له ناوچه شاخاوییهكان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادهبهزێت.