لەسەر داوای نەوەی نوێ گۆڕانکاری گەورە لە مووچەی زیندانیانی سیاسی دەکرێت
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنوورەکە دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە بە خاڵێکی وەرچەرخان وەسف کرد و دەڵێت، ئەم بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
بەڕێوەبەری رێکخستنی کاروباری زیندانیانی سیاسی بە ئێن ئار تی وت، ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێت و بەوەش مووچەی هەر زیندانییەکی سیاسی تا ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیاد دەکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت لەسەر داوای نەوەی نوێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەموارکرایەوە.
پەڕلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ماوەی دوو مانگە رێگای نێوان تەق تەق - کۆیە تێکدراوە، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەیتوانیوە رێگاکە نۆژەن بکاتەوە، لەکاتێکدا رێگاکە تەنها سێ کیلۆمەترە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
لە گەڕەکی باڕوتخانەی کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
لە هەڵەبجە کارەبای نیشتیمانی هەشت کاتژمێر کەمکراوەتەوە و پڕۆژەی رووناکیش تەواوکردنی کارەکانی تاکو دوای زستان راگرت. چاوگێک لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەڵێت، لە سبەینێوە کارەبای نیشتیمانی ببڕێت ئەوا کار بە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکەنەوە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی هەرێم هۆشداری دهدات و رایگهیاند، لهمشهوهوه پلهكانی گهرما له ناوچه شاخاوییهكان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادهبهزێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای ناحیەی رۆڤیا بۆ ئاکرێ مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا.
پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە كۆتایی هێنان بە هاوردەكردنی غازی رووسیا پەسەندكرد و بەگوێرەی یاساكەش، تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، هیچ وڵاتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا ناتوانێت غاز لەو وڵاتە هاوردە بكات.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل تا ٣١ـی ئەم مانگە درێژدەکرێتەوە.
لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی غازەوە، کەسێک کە مامۆستای ئاینیە لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە هەولێر گیانی لەدەستدا.
تیمی هەناوبینی لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری توانیان پولێکی دۆمینە لەگەدەی مێرمنداڵێک دەربهێننەوە.
هەریەکە لە پارێزگاکانی دیوانیه، موسهننا، زیقاڕ و بابل بڕیاریاندا سبەی پێنجشەممە بکەنە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەوا و پێشبینییەکانی بارانبارین.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی شکاندن و شێواندنی کێلی گۆڕەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە شەقڵاوا و دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارەی کە بەو کردەوەیە هەستاوە و دهشڵێت، "لهژێر كاریگهری خواردنهوهی كحولیدا ئهو كارهی كردووه".
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەناو سیستمی كۆبۆنی بهشهخۆراكدا زیاتر له چوار ملیۆن ناوی ناڕاستهقینهو دووبارە و گەشتیار و دۆزراونهتهوه.
رێگری لە ژمارەیەک گەنجی کەرکوک کرا ئاڵای کوردستان لە دەستی پەیکەری پێشمەرگە بەرزبکەنەوە و لەلایەن سوپای عێراقیشەوە چوار گەنج دەستگیرکراو و دواتر ئازاد کران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەئێستادا بەهۆی باران و لافاوەوە مەترسی راماڵینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی و دەركەوتنیان لە نزیك كێڵگە مینەكان هەیە.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرمای توند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسێکیش دەڵێت، ئەم کەشە وشکەسەرمایە تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، عێراق هیچ قەیرانێکی نەختینەی نییە، دەشڵێت حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی ٢٠٢٦ـە لە چوارچێوەی سیاسەتی دارایی مامناوەنددا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابونەوەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٢٦ هەزار و ١٢٩ گرێبەستی هاوسهرگیری ئهنجامدراون و پێنج هەزار و ٨٠٥ حاڵەتی جیابونهوهش تۆماركراون.
دارایی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی خۆیان و دوای رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەش مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم دەنێرن.
دەسەڵاتدارانی مەکسیک دەڵێن، فرۆکەیەکی تایبەت لە مەکسیک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
چاوگێک لە حکومەتی سوریا دەڵێت، هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر پرۆسەی یەكگرتنی هێزەکانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەگەڵ پارتی خراپ نەبووە و راشکاوانەبووە، لەگەڵ پارتی ناکۆکیان نییە بەڵکو رای جیاوازیان هەیە.
وەزیری پەروەردە دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکانی چەمچەماڵیان دواخستووە بۆ مانگی یەک.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە چەند ناوچەیەکیش خێرایی با دەگاتە سەروو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەڕێوەبەری رێکخستنی کاروباری زیندانیانی سیاسی هەرێم بە ئێن ئار تی وت، ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێت و بەوەش مووچەی هەر زیندانییەکی سیاسی تا ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیاددەکات، ئەوەش دوای ئەوەدێت لەسەر داوای نەوەی نوێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەموارکرایەوە.
کاندیدێکی دەرچووی یەکگرتوو دەڵێت، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم مەرجە نەفەوتێت و بگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ چونکە خەرجی فیعلییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت،یەدەگی نەختینەی بیانیی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و یەدەگی زێڕی وڵاتەکەش ٤٢ تەن زیادیکردووە.