راگەیەندراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت
سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەكەی بۆ عومان، سەرپەرشتی واژۆكردنی دوو رێككەوتننامە و ٢٤ یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد، كە چەندین بواری جیاجیا لەخۆدەگرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شاندیان راسپاردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بڕیارە شاندەکە سبەینێ لەگەڵ بەغدا کۆببنەوە و پرسی داهاتی ناوخۆش چارەسەربکرێت.
بۆ یادى مەولود، گەورەترین شیشى گۆشت لە عێراق ئامادە دەکرێت کە نزیکەى پێنج تەن گۆشتى کەسى پێوەکراوە و بەبەلاش دەدرێتە خەڵکى.
جێگری سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو دەڵێت، گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بەپێی دەستور کێشە و ناکۆکییەکان لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەربکرێن.
بەشێک لە چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی ١٧ـی شوبات لە وڵاتی بەریتانیا دژی ئازاد نەبوونی دادگاکان و سەربەخۆ نەبوونی دادوەرەکان و دەسەڵاتی دادوەری لە بڕیاردان خۆپیشاندانێکی گەورەیان ئەنجامدا لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.
چوار هاوڵاتى کورد کە دەیانویست گەشتى عومرە بکەن لەسەر رێگاى نێوان سعودیە و عێراق لەناوچەى عەرعەر تووشى رووداوى هاتووچۆ دەبن و دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسەکەی دیکەشیان برینداربوون.
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی داوادەکات هاوڵاتییان سەردانیان نەکەن بۆ کاروباری پسووڵەی خۆراک.
شاندێکی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە سلێمانی، هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بارودۆخی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت لە هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە سنووری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
شاندی کونسوڵگەری ئەڵمانیا سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید گفتوگۆیان کرد.
سبەینێ پێنجشەمە بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام د.خ، پشووی فەرمیییە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشدا پارەی ئیکرامییەی خانەنشینانیش هاتووە.
دژی دانەمەزراندنیان جارێکی دیکە خۆبەخشانی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، "لە ١٠ ساڵدا هەزاران کارمەندی تەندروستی خانەنشین بوون و ئێمەش دانامەزرێندرێین". دەشڵێن،"" لە کوێ رەوایە بە درێژایی ١٠ ساڵ کاری خۆبەخش ئەنجامبدرێت؟"
بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ تۆز و خۆڵێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرماش بەردەوامن لە نزمبوونەوە.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و بڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ بکات.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگایەکی سنووری خەلیفان رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە نزیک چێشتخانەیەکی سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەم کردەوە نا مرۆڤانەیە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی؛ وتیشی لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەکە دەکات.
شەوی رابردوو لە سنووری شێخان نزیک هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکدا، رووبەرووی ئەو کەسە بوونەوە و بەهۆیەوە شەڕەتەقە روویدا، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکە و دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٠ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەردەوامە لە بەرزبووەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شێخان شەڕە تەقە و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند کەسێک دروستبووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بانکی رافیدەین دەڵێت، بڕی یەک ملیار دینار دەدەن بە کارگە بچووک و مامناوەندەکان و گەنجان و خاوەنکارەکان وەک بەشێک لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی هەلی کار و گەشەی ئابووری بەردەوام.
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، دوای ئەوەی تەقەی لێکرا و بریندارکرا، لەلە ئێستادا هێمن مامەند رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند دەستپێکردووە. ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لێكراو بە دوو فیشەك بریندارکرا.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، پاشەكشەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین لە هەرێم پاشەکشەی کردووە و دەشڵێت، دەسەڵاتی هەرێم دادگاکان بۆ ململانێی سیاسی بەکاردەهێنن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "بە زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتی شۆک نەبووین بەڵکو بەوە شۆکبووین کە یەک بەڵگە نەبوو لەسەر شاسوار عەبدولواحید کە دادگا بیخاتەڕوو، سزادانیشی بۆ ئەوەیە بەدووربێت لەئامادەکاری و بانگەشەی هەڵبژاردن".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی کرا و بە سەختی بریندارە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵیت، پێویستە بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت و جەخت لە دابینکردنی مافی هاوڵاتییانی هەرێم دەکەنەوە.