نەسڕ ئامادەن لە گواستنەوەی زستانە 112 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مان سیتی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە فۆدین.
ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا دی یۆنگ بگوازێتەوە و بەرشەلۆنەش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا بە جیاوازی پێنج خاڵ لە تورکیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
چێلسی چاودێری کینان یەلدز دەکات و ئامادەیە گرێبەستێکی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات.
مۆدریچ بە تەمەنی 40 ساڵی بووە بەتەمەنترین یاریزانی هێڵی ناوەراست بتوانێت لە خولی ئیتاڵیا گۆڵ تۆماربکات.
ریال مەدرید تانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەدات و پێیوایە کارتە سورەکەی دین هاوسن دەسڕدرێتەوە.
خیسۆس ئاماژەی بەوەکرد لە رووی بەرگرییەوە کێشەیان هەیە بەڵام سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەیان کە سێ خاڵی یارییەکە بوو.
ئینریکی نەیشاردەوە سەرەرای پێکانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دەیەوێت لە چامپیۆنز لیگ هاندەرانیان دڵخۆشبکەن.
فلێک جەختیکردەوە چێژیان لە یارییەکە وەرگرت و لە هەموو پێگەکانی یاریگادا خەیاڵی بوون.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دەجەنگن لە پێناو نازناوەکان و ئەمۆریم نەیشاردەوە هەست بە بێزاریی دەکەن.
ئارسناڵ بە نیازی ئەنجامدانی پاکتاوە لە یانەکەی و دەیەوێت خیسۆس و ترۆسارد بفرۆشێت.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە زەنگی مەترسی بۆ چامپیۆنز لیگ و یانەکانی ئیسپانیا لێدا و شەش گۆڵی لە ڤالانسیا تۆمارکرد.
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە تاکە گۆڵێکی لۆکا مۆدریچ بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا.
لە خولی سعودیە نەسر دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە خلود هێنا.
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵی بارکۆلا بردنەوەی بەسەر لانس بەدەستهێنا.
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە سێ گۆڵی بێوەڵام دێربی مانچستەری لە مان یونایتد بردەوە.
کیڤۆ سۆمەر شۆک دەکات و بەنیازە بیکاتە گۆڵپارێزی دووەم و لە جێگای ئەو یاریی بە جۆزێف مارتینێز بکات.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دوو یان سێ ساڵی تر لە لوتکەی ئاستی دەمێنێتەوە و باسی لە دواین پێکانیشی کرد.
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپول لەدوا خولەکەکان شکستی بە بێرنلی هێنا و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دومفرێس خواستی یاریکردنی لە پریمەر لیگ هەیە و مانچستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
لۆدی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال کردووە و بابەتەکەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پاریس چووە پێشەنگی یانەکان لە یەک ساڵی رابردوودا و ریاڵ مەدرید دابەزی بۆ پلەی دووەم و بەرشەلۆنە پێنجەمە.
رامۆس دوپاتیکردەوە خەونی ئەوەی هەیە لە بێرنابیۆ کۆنسێرتێک ئەنجامبدات و کاریشی بۆ ئەو بابەتە کردووە.
نەسڕ و هیلال کێبڕکێی گواستنەوەی ریکاردۆ ماتیاس دەکەن و یانەکەش داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
کاسیمیرۆ سیستەمێکی خۆراکی تایبەت پەیڕەو دەکات و بەردەوام هەوڵی پارێزگاریکردن لە لەشی دەدات.
لیڤەرپوڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئۆلیسی دەدات و بایرن میونشنیش ئامادەیە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد ریاڵ مەدرید تاکە تیپە پاش هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامادەیە کارییان بۆ بکات.
کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد تیپەکەی گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە و دڵنیایە لەوەی دەتوانن لە داهاتوودا باشتریش بن.