ریاڵ مەدرید پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە دووەمە.
بەهای خولی سعودیە یەک ملیار یۆرۆی تێپەڕاندووە و ریتیگیش گرانترین گرێبەستی هاوینە بوو.
ئینتەر میلان خواستی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچی هەیە و ئەگەری هەیە تورام ببێتە قوربانی ئەو گواستنەوەیە.
ئارسناڵ دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ساکا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
ئۆنانا گرێبەستی خواستنی لەگەڵ ترابزۆن سپۆر واژۆ کرد بەبێ بەرامبەر و تا هاوینی 2026.
لەسەرداوای ئەمۆریم بەرپرسانی مان یونایتد دەیانەوێت گرێبەستی کاسمیرۆ تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ بکەنەوە.
بەرشەلۆنە بەنیازە لە 28ی ئەم مانگە لە یارییەکی لا لیگادا بەرامبەر سۆسیدا کامپ نو بکاتەوە.
یانەی چێڵسی بە 74 پێشێلکاری تۆمەتبارکراوە و ئەگەری هەیە سزای دارایی بدرێت.
ئالابا نەیشاردەوە دەیەوێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەست بە یارییەکان بکاتەوە و ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە.
ئیریکسن بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ڤۆلفسبۆرگ واژۆکرد.
رۆنالدۆ پاش وەرگرتنی دریسی سۆبۆسلای پێی راگەیاندووە کە بە تایبەت درێسێکی خۆی بۆ دەنێرێت.
تۆنی جەختیکردەوە خولی سعودیە کوالێتی بەرزە و هاوتای خولی نایابی ئینگلیزییە.
کریستیانۆ رۆنالدۆ بە باشترین یاریزانی هەموو کاتەکانی تۆپی پێ دیارییکرا و خەڵاتێکی تایبەتی پێدرا.
دایکی مباپێ دوپاتیکردەوە شانازی بە کەسایەتی مباپێ دەکات و کوڕەکەی لەبەر خۆشەویستی رۆنالدۆ خۆی بە پورتوگالی دەزانی.
ئەلکانتارا بە تەواوی نزیکە لە بەرشەلۆنە و دوای دەستبەکاربوونی وەک یاریدەدەری فلێک دوو ئەرکی پێدەسپێردرێت.
مێسی بە بوون بە گۆڵکاری پاڵاوتنەکان کۆتایی بە یارییەکانی ئەرجەنتین هێنا لەو قۆناغەدا.
ئەلۆنسۆ متمانەی بە کاماڤینگا دوپاتکردووەتەوە و دەیەوێت لەم وەرزەدا خولەکی زۆری پێبدات.
ریاڵ مەدرید بەشداری مەراسیمی باڵۆن دۆری ئەمساڵ ناکات چونکە دەزانن هیچ خەڵاتێکی جێی بایەخ نابەنەوە.
گواستنەوەی یامال بۆ بایرن میونشن بەهۆی پێنج ملیۆن یۆرۆوە شکستیهێنا و یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی رەتکردەوە.
ئۆتاڤیۆ پەیامی ماڵئاوایی لە یانەی نەسڕ بڵاوکردەوە و دوپاتیکردەوە بڕیارەکە بەدڵی خۆی نەبووە.
یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤالانسیا لە یاریگای یۆهان کرۆیف بەڕێوەدەچێت کە هاندەرێکی کەم ئامادەدەبێت.
عومەر مەرمووش تووشی پێکان بووە و سەرەڕای نەبوونی وردەکاری زۆر بەڵام یارینەکردنی لە دێربی مانچستەر یەکلایبووەتەوە.
راول دوپاتیکردەوە دابڕانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەمیشەیی نییە و لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
مباپێ دوپاتیکردەوە هەمیشە دەیەوێت بردنەوە بەدەستبهێنێت و چەندین نهێنیشی سەبارەت بە ژیانی خۆی درکاند.
بەرپرسانی ئارسناڵ بیریان لەوە کردووەتەوە لە مانگی یەکدا دەستبەرداری ترۆسارد و خیسۆس ببن.
میلان بەنیازی فرۆشتنی ماینانی گۆڵپارێز بووە بەڵام ئەلێگری رێگری لەو بابەتە کردووە.
نۆیەر ئامادەیە بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەگەر ئەو داواکاریەی لێبکرێت رەتیناکاتەوە.
دی لافۆنتی دوپاتیکردەوە لامین یاریزانێکی نایابە و گرنگ نیە لە کاتی پشووەکانیدا چی دەکات، نیگەرانی خۆی بۆ پێکانەکەی گاڤی ڕاگەیاند.
لیڤەرپوڵ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ و ریاڵ مەدرید حەوتەمە.
بەرشەلۆنە پلانیان داناوە وەرزی داهاتوو یەڵدز بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام یۆڤانتۆس ئامادەنییە بە نرخێکی کەم دەستبەرداری ببێت.