کێن ئەو کەسانەی نابێت سیر بخۆن؟

PM:06:59:29/11/2022

3404 جار خوێندراوەتەوە

سیر بە یەکێکە لە سەوزەکان دادەنرێت کە بۆ خۆشکردنی خواردن بە کاردەهێنرێت، تەنانەت لە کۆندا بە چارەسەری سروشتیی هەندێک نەخۆشیی دادەنرا، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دژەی هەکردن و کەڕووە و ماددەی ریشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس نابێت بیخوات.

مالپەڕی برایتسایدی روسی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوکەسانە کردووە کە نابێت سیر بخۆن، چونکە لە بری سوود زیان بە جەستەیان دەگەیەنێت:

یەکەم: ژنانی دووگیان و شیردەر.

دووەم: ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خواردن حەوت ساڵییەوەیە.

سێیەم: ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی دەکەن، دەبێت دوو هەفتە پێش نەشتەرگەریی نەیخۆن، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری هەیە توشی خوێنبەربوون ببن.

چوارەم: ئەوانەی هەستیارییان پێی هەیە و توشی سوتانەوە و سوربوونەوەی پێست دەبنەوە.

پێنجەم: لە کۆتاییدا سیر بۆ ئاژەڵ بە ژەهر دادەنرێت بەتایبەت پشیلە و سەگ.

ئ.ل