لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما زۆرینە گرفتی وشکبوونەوەی پێستی دەستیان
هەیە، کە توشی خوران و قڵیشانی پێست دەبنەوە و دیمەنێکی ناشرین بە دەستیان دەدات،
هەر بۆیە دەتوانن لە ماڵەوە خۆیان لەم گرفتە رزگار بکەن.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تایبەت بە خانمان چەند هەنگاوێکی
خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی پێست دەست لە وشکبوونەوە بپارێزیت، لەوانەش:
یەکەم: دەستەکانت بە گیراوەی شۆفان و زەیتی گوڵەبەڕۆژە مەساج بکە و دوای ١٠
خولەک بیشۆ.
دووەم: لەجێگەی کرێمەکانی دەست باشترە هەنگوینی سروشتیی لێبدەیت.
سێیەم: لەکاتی قاپ شۆردن و ماڵ پاککردنەوەدا دەستکێش بەکاربهێنە.
چوارەم: ناوبەناو هەڵماندن بۆ دەستەکانت بکە، هەڵمی ئاوی گەرم بدە لە
دەستەکانت و دواتر کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.
پێنجەم: گرنگی بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە کرێمانە بدە کە ڤیتامین سی لە
پێکهاتەیاندا هەیە.
ئ.ل