سپێناخ یەکێکە لە سەوزەواتە گەڵاییە دەوڵەمەندەکان بە ماددەی خۆراکی گرنگ
کە چەندین بەکارهێنانی جیاوازیی هەیە و دەتوانرێت بە چەندین شێواز بخورێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی
خواردنی سپێناخ کراوە کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەم جۆرە:
چاوەکان دەپارێزێت بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی رووەکی لۆتین و زیاکسانسین
لە پێکهاتەیدا.
٢. پێست جوانتر دەکات بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڤیتامینەکان و دژەئۆکسید.
٣. ئێسك بەهێز دەکات، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین "K" لە پێکهاتەیدا هەیە.
٤. فشاری خوێن رێکدەخات
و نزمی دەکاتەوە بەشێوەیەکی سروشتی.
٥. یارمەتیدەرە بۆ
کەمکردنەوەی ماندوێتی دوای وەرزش.