مەقلوبە یەکێکە لەو
خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن و دەتوانن بە برنج یان ساوەر
ئامادەی بکەن و چێژی لێ ببینن.
لاپەڕەی فەرمی خانمە چێشتلێنەر
تارا ئەمین بەناوی" Xwardni Kurdi - Tara Amin آكلات كرديه" بەم شێوازە ئاماژەی بە چۆنییەتی ئامادەکردنی
مەقلوبە بە ساوەر کردووە، بەم جۆرە:
کەرەستەکان:
باینجان
تەماتە
قیمە
ساوەر
دۆشاوی تەماتە
خوێ
بیبەر
زیرە
پیاز
ڕۆن
ئامادەکردنی:
۱ـ
ڕۆن و پیاز سور دەکرێتەوەو تەماتەی وردکراوی تێ دەکرێت و خوێ و دۆشاوی تەماتە کەمێک
بیبەری سەوز کەسور بویەوە و ساوەرەکەی تێ دەکرێت پاشان ئاو، بابکوڵێت دەم بکێشێت.
۲ـ
باینجانەکە سوردەکریتەوە.
۳ـ
قیمەکە سوردەکریتەوە خوێ و بیبەری ڕەش و زیرەی تێدەکرێت و جوان سور دەکرێتەوە.
٤ـ پاشان لە قاڵبیکدا قیمەکەی
تێ دەکرێت پاشان باینجانەکە ڕیز دەکرێت ساوەرەکە دەکرێتە سەری و ڕێکی دەکەیت پاشان
هەڵی دەگێڕیتەوە.
٥ـ شەرت نیە مەقلوبە و کەرەستەکان
بەیەکەوە بکوڵێنرێت.