گەنمەکوتاو یەکێکە لە
خواردنە کوردەوارییەکان و زیاتر لە وەرزی زستاندا دەخورێت چونکە گەرمی بەلەش دەبەخشێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی
گەنمەکوتاو بەگۆشت دەخەینەڕوو:
پێداویستییەکانی:
نیوکیلۆ گۆشتی سور
سەلکێک پیازی جنراو
دوو کەوچکی گەورە ڕۆن
دوو کوپ گەنم
ئاوی گۆشتەکە
خوێ بەپێی پێویست
کەوچکێکی بچوک زەنجەفیل
و بیبەری ڕەشی هاڕڕاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گەنمەکە لە ناو
ئاودا بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنێین تا دەخوسێت، گۆشتەکە لەت لەتدەکەین و کەمێک خوێی
پێوەدەکەین و بەجیا دەیخەینە سەر ئاگر تا جوان بکوڵێت و دواتر ئاوەکەی دەگرین.
ڕۆنەکە لەگەڵ پیازەکە
لە مەنجەڵێکدا دەقرچێنین، دواتر گەنم و ئاوی گۆشتەکەی تێدەکەین.
دوای ١٠ خولەک خوێ و بیبەری
ڕەش و زەنجەفیلەکەی تێدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت کەمێک گەنمەکە دەکوڵێت، پاشان گۆشتەکەی
تێدەکەین و سەریدادەپۆشین تا بەجوانی دەکوڵێت، لەکۆتاییدا ئامادەیی خواردن دەبێت.