سێ بورج لە ٢٠٢٣دا داهاتیان باش دەبێت

PM:11:32:24/11/2022

30268 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێشبینییە فەلەکییەکان هەندێک لە لەدایکبووانی بورجەکان لە ساڵی داهاتوودا هەست بە ئارامی و جێگریی دەکەن، بەتایبەت لایەنی ئابوریان باش دەبێت بە جۆرێک خانوو و ئۆتۆمبێل دەکڕن.

ماڵپەڕیnewsncrی هیندی لە بابەتێکی فەلەکیدا ئاماژەی بە لەدایکبووانی سێ بورج کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا داهاتیان باش دەبێت، ئەوانیش:

بورجی کاوڕ

بەگوێرەی زانایانی گەردوونی لەدایکبووانی ئەم بورجە لە سەرەتاکانی ٢٠٢٣دا ئۆتۆمبێل دەکڕن، لە کۆتاییەکانی هەمان ساڵدا لە خانووی نوێدا نیشتەجێ دەبن، هۆکارەکەشی بۆ باشبوونی داهاتیان دەگەڕێتەوە.

بورجی گا

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا کاتێکی خۆش بە بۆنە و ئاهەنگە خێزانییەکان و هاوڕێکانیان بەسەردەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا کارە نوێیەکەیان هاندەر دەبێت بۆ دەستکەوتنی داهاتی زۆر.

بورجی دووانە

بەگوێرەی زانایانی گەردوونی لەدایکبووانی بورجی دووانە لە ٢٠٢٣دا هەموو هۆکارەکانی ئارامی بەدەستدەهێنن، بەوهۆیەوە لە هەمان ساڵدا دەبنە خاوەنی خانووی خۆیان.

ئ.ل