وێنە.. گینس بەتەمەنترین پشیلەی لە جیهاندا ئاشکراکرد

PM:11:04:24/11/2022

6820 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی کتێبی ژمارەی پێوانەیی "گینس" بەتەمەنترین پشیلەیان لە جیهاندا ئاشکراکرد، ناوی "فلوسی"یە و تەمەنی ٢٧ ساڵە.

بەگوێرەی دەستەی بەڕێوەبەرانی گینس ئەو پشیلەیە لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەژی و روخۆشە و ئارەزووی خواردنی زۆر دەکات.

هەروەک لە میرەری بەریتانیدا هاتووە، فلوسی لە جۆری زنجیرەی پشیلەی "موگی"یە و لە ساڵی ١٩٩٥ لەدایکبووە، لەو کاتەدا خاوەنەکەی ژنێک بووە و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە لەندەن ژیاوە، دوای مردنی ژنەکە ئەو پشیلە گواستراوەتە بۆ خانەیەکی تایبەت بە چاودێری ئاژەڵانی.

دواتر خوشکی خاوەنەکەی پێشووی فلوسی هەڵگرتووە و بۆ ماوەی ١٤ ساڵلەگەڵ ئەویشدا ژیاوە، لە دوای ئەوەی ئەم ژنەش مردووە، لەلای کوڕی ئەم ژنە ماوەتەوە تا ئە وکاتەی دەستبەرداری بووە و داویەتی بە سەنتەرێکی چاودێریی ئاژەڵان.

لە کۆتاییدا فلوسی خاوەنێکی نوێی دۆزیوەتەوە لە ساری ئۆربینجگۆف دەژی لە بەریتانیا، ناوی فیکی گرینە و شارەزای بواری چاودێریی ئاژەڵانی تەمەن گەورەیە، فیکی بە میدیاکانی وتووە "فلوسی پشیلەکەی دەگمەنە و توانای بینی لاوازە، بەڵام وادیار نییە ئەوە بێزاری کردبێت، وەک پشیلەکەی بچوک چێژ لە ژیان دەبینێت، بەردەوام لە باوەشم دەکات و لەگەڵ مندا دەخەوێت، هەرگیز بڕوام نەکردووە رۆژێک بەهۆی تەمەنەکەیەوە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت".
ئاماژە بەوەکراوە، بە سروشتیی تەمەنی پشیلە لە نێوان ١٢ بۆ ١٤ ساڵیدایە و زۆر بە کەمی تاکو تەمەنی ٢٠ ساڵی دەژین.
Flossie, 26, officially the world's oldest cat - BBC News


ئ.ل