پسپۆڕێک گرنگی گوێز بۆ تەندروستی دڵ ئاشکرادەکات

AM:09:25:24/11/2022

7484 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕیکی گیاو دەرمان ئاشکرایکردووە، گۆیژ بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەتایبەتی رێژەیەكی زۆر لە ماددەی دژە ئۆكسانی بەهێزی تێدایە و داوا دەکات  تا بکرێت بیخۆن و ھەندێکیش ووشک بکەنەوە بۆ کاتەکانی تر  و لەدەست خۆتانی مەدەن.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر "بدر قادر سورچی" پسپۆری گیا و دەرمان، سوودە  تەندروستیەکانی  گۆیژی باسکردووە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵ و سوڕان، کە ئەمانەن:
١.  پاراستنی دڵ و چاڵاككردنی ماسوولكەی دڵ.
٢. بەهێزكردنی توانایی ماسوولكەی دڵ.
٣. فراوانكردنەوەی بۆرییەكانی خوێن.
٤. رێكخستنی لێدانی دڵ.
٥.  بۆ گرفتەكانی ئافرەتان دوای سووڕی مانگانە.
٦. رێگری لە نیشتنی چەوری لەناو دڵدا دەکات.
٧. خواردنی گۆیژ كاریگەرییەكی ئارامبەخشی هەیە.
٨. هەروەها هاوکاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین دەكات كە شانە بەستەرەكانی جەستە پێكدەهێنێت، بەمەوە جومگەكان دەپارێزێت.
٩. فەرمانەكانی كۆئەندامی میزەڕۆش باشتر دەكات.
١٠. خەو خۆش دەکات .
ر.ئ