ماسیگرێکی بەریتانی لە وڵاتی فەرەنسا ماسییەکی گۆڵدفیشی راوکردووە کێشی ٣٢ کیلۆگرام دەبێت و بە گەورەترین ماسی دادەنرێت لە جۆرەکەی خۆی، بەهۆی ئەوەشەوە
بووتەجێی سەرنجی میدایا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتن پۆست، ئاندی هاکێت لەماوەی پێشوودا لە
دەریاچەی بلوواتەر لە وڵاتی فەرەنسا ناوی چووە مانشێتی هەواڵەکان بەهۆی ڕاوکردنی
ئەو ماسییەوە.
وەک ئامژەی پێکراوە، ئەو ماسییە ٣٢ کیلۆگرام دەبێت، نزیکی ٢٠ ساڵە
کراوەتەوە ئەو دەریاچەیەوە، پێشتریش چەند جارێکی تر لەلایەن خەڵکانی تروە بینراوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رۆژنامەکە، راوچییەکە وتی،" هەمیشە دەمزانی ئەو
ماسییە لەوێدایە بەڵام بە خەیاڵمدا نەهاتووە راوی بکەم، کاتیکبەر قولاپەکە کەوت دەمزانی
ماسییەکی گەورەیە، چەندین جار ئەملا و ئەولای دەکرد.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی،" ئەوەی دەرباری ئەم دەریاچەیە ئاشنابێت هەرەوەها
دەرباری ئەو ماسییە ئاشنایە، ماسییەکە لە باشترین بارودۆخ و تەندروستەیدابووە،
تەمەنی ٢٠ ساڵە و پێشبینی دەکەم بیتوانیایە بۆ ١٥ ساڵی تریش بژی.
ر.ئ