سەگ بە یەکێک لە ئاژەڵە ماڵییەکان دادەنرێت کە
مێژوویەکی دوور و درێژی هاوڕێیەتییان هەیە لەگەڵ مرۆڤدا، ڕۆژێکی جیهانیش دیاری
کراوە بە مەبەستی یادکردنەوەیان و هاندانی خەڵکی بۆ بەخێوکردنیان، بەڵام هەندێک جۆری
سەگەکان زۆر مەترسییدارن و پێویستیان بە شارەزایی زۆر هەیە لە مامەڵەکردندا.
هەواڵێکی ماڵپەریdnaindia باس لەڕۆژی جیهانی سەگەکان دەکات کە لە
٢٦ی مانگی ئابدا یادی دەکرێتەوە و باس لەوە دەکات کە سەگەکان هەرچەندە هەندێک جۆریان
زۆر چێژبەخش و بەوەفان و بەخێوکردنیان ئاسانە بەڵام لە بەرامبەردا هەندێکیان زۆر مەترسیدارن
و دەتوانن بکوژبن کە ئەمانەن بەپێی ڕیزبەندی:
یەکەم: پیت بۆڵی ئەمریکی
ئەم جۆرە سەگە بەهۆی ئەوەی زۆر مەترسییدارە لەزۆرێک
لە وڵاتەکانی جیهاندا قەدەغەکراوە، چوار ڕەگەزی سەرەکی کەسایەتی ئەم جۆرە سەگە بریتییە
لە بەهێزی، باوەڕبەخۆبوون و هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیاندا و بەڕێژەیەکەی زۆر زیرەکن،
بەپێی داتایەک لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧ حاڵەتەکانی پەلاماردان و مردنی خەڵک
لەلایەن سەگەوە ٤٣٣ حاڵەت بووە و ٢٨٤ی لەلایەن سەگی پیتبۆڵەوە بووە.
دووەم: ڕۆت ویلەر
رۆت ویلەرەکان بەسەگێکی نەگونجاو دادەنرێن بۆ بەخێوکردن
لەلایەن خێزانەکانەوە، چونکە ئەم جۆرە سەگە خراپترین بەرگەگرتنیان هەیە و پێویستە
بەردەوام ڕاهێنانیان پێبکرێت و گوێیان پێبدرێت، بۆئەوەی بارودۆخی نەخوازراو لەکەسانی
چواردەورت دووربخەیتەوە چونکە وزەیەکی زۆریان هەیە و پێویستە وزەکەیان ڕۆژانە بەتاڵ
بکرێتەوە، رۆتوایلەرس لە ماوەی ١٣ ساڵدا بووەتە هۆی مردنی ٤٥ کەس بەپێی هەمان داتا.
سێیەم: جێرمان شیپێرد
یەکێکی دیکەیە لە سەگە مەترسیدارەکان و ئەوان بەشێکی
گرنگی هێزەکانی پۆلیسن لە سەرانسەری جیهاندا، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە جێرمان
شیپێردی ئەڵمانی سێهەمین سەگی زیرەکن، بەڵام بوونتە هۆی مردنی ٢٠ کەس لە ماوەی ١٢
ساڵدا.
چوارەم: بوڵدۆگی ئەمریکی
سەگێکی وەرزشی هاوسەنگە کە خاوەنی هێزێکی زۆرە،
خۆڕاگری و چالاکبوون و هەڵوێستێکی دۆستانە نیشان دەدات و ئەوان وەک سەگی کارکردن لە
کێڵگەدا بەکارهێنراون، لە ١٢ ساڵدا ١٥
قوربانیان لێکەوتووەتەوە.
پێنجەم: بوڵماستیف
بۆلماستیفەکان سەگی زیرەک و وەرزشین ئەوان سروشتێکی
شەڕانگێزیان هەیە، ئەگەر بەشێوەیەکی باش گرنگییان پێنەدرێت دەتوانن بکوژبن، بۆڵماستیفەکان
بە گشتی وەک سەگی پاسەوان هەژماردەکرێن بەهۆی ڕەفتاری رەوشتییانەوە، ئەم سەگانە دەتوانن
باوەڕپێکراو و گوێڕایەڵی ڕاهێنانی بەردەوام بن لە تەمەنی زووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش
لە ١٢ ساڵدا ١٤ کەسیان کوشتووە.