پێنج رێگەی پێویست بۆ دەربڕینی خۆشەویستی

PM:09:06:22/11/2022

5888 جار خوێندراوەتەوە

کەسەکان بە بەردوامی خۆشەویستی خۆیان بۆ هاوەڵ و خۆشەویست و هاوڕێکانیان دەردەبڕن، بەڵام زۆربەی وەڵامێکی بەهێز وەرناگرن، بەپێی پسپۆڕانیش هۆکارەکەی ئەوەیە کە شکست دەهێنن دەربڕینی خۆشویستییەکەیان بە کردار.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"لوبنان ٢٤"، "گرەی چاپمان" دەرووناس و پسپۆڕی پەیوەندییە کەسییەکانی مرۆڤ، چەند رێگەیەکی ئاماژە پێداوە کە ناوی لێناوە" پێنج زمانی خۆشەویستی" لەرێگەیەوە دەتوانیت خۆشەویستی خۆت دەرببڕیت، بەم جۆرە:

١. وەسفکردن و پیاهەڵدان:

دووبارەکردنەوەی دەستەواژەکانی" شانازیت پێوە دەکەم" یان" دڵخۆشم کە لەژیانمدایت" ئەمانە گرنگن بۆ ئەوەی گرنگی ئەو کەسە لە ژیانتدا بسەلمێنیت و خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت.

٢. دیاری:

گرنگی دیاری لەوەدا دەردەکەوێت کە ئێمە خەمخۆری خۆمان بۆ ئەویتر نیشان دەدەین، گرنگ نییە کە گران بێت، نابێت چاوەڕێ بکەین تا بۆنەیەکی دیاریکراو روودەدات، ئەو دیاریانەی کە لە سەفەرەکانمانەوە لەگەڵ خۆمان بۆ کەسانی تر دەهێنین کاریگەرییەکی زۆریان هەیە چونکە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئێمە لەبیریان ناکەین تەنانەت کاتێک لێیان دوورین.

٣. درێژکردنی دەستی یارمەتی:

کاتێک یارمەتی لایەنی بەرامبەر دەدەین، زیاتر دڵنیا دەبینەوە کە خۆشمان دەوێت، جوانترین شێوەی هاوکاری درێژکردنی دەستی یارمەتییە هەرچەندە لایەنی بەرامبەر داوای نەکردووە، چونکە گوزارشت لە خەمخۆری و خۆشەویستی دەکات.

٤. بەسەربردنی کات بەیەکەوە:

بەسەربردنی کات بەیەکەوە پێوەرێکی گرنگە لە خۆشەویستیدا، پێویستە لە پێشینەی کارەکان بێت، بەو پێیەی بنەمای زمانی خۆشەویستییە، هەرچەند کەسی بەرامبەرت خۆشبوێت، گرنگترین شت کە پێوانە دەکات کە چەندە خۆشت دەوێت ئەوەیە کە چەند کات بۆ ئەو خۆشەویستییە تەرخان دەکەیت، گرنگترین شت ئەوەیە کۆبوونەوەکە راستەوخۆ و ڕووبەڕوو بێت لە جیاتی پەیوەندیکردن تەنها لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە. تەنانەت چاتی ڤیدیۆییش ناتوانێت قەرەبووی پەیوەندی رووبەڕوو بکاتەوە.

دەربڕینی سۆز و بەزەیی:

باشترین رێگە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆت بۆ خێزان و هاوڕێکانت لە ئامێزگرتن و دەربڕینی سۆز و بەزەییە.

ر.ئ