چۆنێتی ئامادەکردنی کوبەی موسڵ

AM:11:58:22/11/2022

3560 جار خوێندراوەتەوە

کوبە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و هەر ناوچەیە و بە دەستوری تایبەت بە خۆیان ئامادەی دەکەن، لەوانەش کوبەی موسڵاوییە کە زیاتر بە بڕوێش ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی:

دوو پەرداخ "پیرخەنی" یان ساوەری ورد

یەک پەرداخ بڕوێش

کەوچکێکی چێشت خوێ

ئاوی شلەتێن

قیمە بەپێی ئارەزوو

سەلکێک پیازی جنراو

بەهارات "بیبەری رەش و زیرە و کاری"

نیو دەسک کەرەوزی وردکراو

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا بڕوێش و پیرخەنی و خوێیەکە تێکەڵ بکە، دواتر کەمێک ئاوی تێبکە کە بڕوێش و پیرخەنییەکە تەڕ بکات، سەری داپۆشە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەجێبهێڵە تاکو بە جوانی بخوسێن.

قیمەکە بکەرە تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگر دایبنێ، خوێ و پیاز و بەهاراتەکانی تێبکە تاکو کەمێک سور دەبێتەوە، پاشان کەرەوزە جنراوەکەی تێبکە، دوای سوربوونەوەی لەسەر ئاگر دایبگرە و وازی لێبهێنە تاکو سارد دەبێتەوە.

کەمێک قیمەی بێ چەوری بکەرە ناو بڕوێش و پیرخەنییەکەوە و بە جوانی بیشێلە بەڵام بیرت نەچێت نابێت قیمەکە چەوری پێوە بێت، دوای ئەوەی وەک هەویری لێدەرچوو بیکە بە گونک.

گونکەکان لەسەر نایلۆنێک پانبکەرەوە، قیمەکە بکەرە ناو یەکێک لە گونکە پانکراوەکان و دانەیەکی تر بدە بە سەریدا، بە سینییەک یان سەری مەنجەڵێک قاڵبی بگرە و زیادەکانی لێبکەرەوە و بیکەرە ناو رۆنە قرچاوەکەوە و سوری بکەرەوە، لە کۆتاییدا لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.

ئ.ل