شانۆیی "تۆو" لە ١٠ شوێنی جیاواز نمایشدەکرێت

PM:06:25:21/11/2022

496 جار خوێندراوەتەوە

شانۆیی "تۆو" بەرهەمی گرووپی شانۆیی هەوارە و یەکێکە لە کارە نوێیەکانی هونەرمەند نەژاد نجم، لە چەند شوێنێکی جیاواز نمایشدەکرێت.

نەژاد نەجم لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک سەبارەت بەم کارەی رایگەیاندووە، شانۆیی "تۆو" لە ئەنجامی وۆرک شۆپێک لەدایکبووە و یەکێکە لە بەرهەمەکانی گرووپی شانۆیی هەوار.

ئاماژەی بەوەکردووە، بیرۆکە و دەرهێنانی خۆیەتی و هەریەکە لە شانۆکاران (هادی جوانڕۆی، حەمەی شانۆ، محەمەد عەلی لەگەڵ حەمدی شانۆ) رۆڵیان تێدا بینیوە.

نەژاد نوسیوویەتی "دوای ئەوەی لە پێنج جار نمایشکراوە، وابڕیارە لە ١٠ شوێنی جیاوازتری کوردستان لە شارەکانی کەرکوک، بەغداد، سلێمانی، هەولێر و موسڵ و خانەقین نمایشبکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، لە شاری کەرکوک راستەوخۆ دوای تەواوبوونی شانۆیی شەقام لە کەرکوک لە سەنتەری رۆشنبیری ئەو شارە نمایشکراوە.

ئ.ل