پێنج زانیاریی لە بارەی لەزگەی پاککردنەوەی لوتەوە کە رەنگە نەتزانیبێت

PM:06:40:19/11/2022

3156 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو کەرەستە جوانکارییانەی لە ئێستا لە بازاڕدا دەفرۆشرێت لەزگەیە بۆ پاککردنەوەی خاڵە رەشەکانی سەر لوت بەکاردێت، رەنگە زۆرینە بە ‌هەڕەمەکی بەکاریبهێنن بەبێ ئەوەی زانیاریی تەواویان لەبارەیەوە هەبێت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی کۆمەڵێک زانیاریی لە بارەی لەزگەی پاککردنەوەی لوتەوە بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: رێگریی لە دووبارە دروستنەبوونەوەی خاڵی رەشی سەرلوت ناگرێت.

دووەم: بە قوڵی پێست و کونیلەکانی سەرلوت پاکناکاتەوە.

سێیەم: ئەگەری هەیە پێست توشی هەوکردن و سوربوونەوە بکات.

چوارەم: پێویستە پێش بەکارهێنانی ئەو لەزگەیە ١٠ بۆ ٢٠ هەڵم بۆ روخسارت کردبێت.

پێنجەم: دوای بەکارهێنانی لەزگەکە پارچە سەهۆڵبدە لە شوێنەکەی.

ئ.ل